ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەیەك خزمەتگوزاری نوێ لەیەك چوارچێوەدا بۆ بەكارهێنەرانی فەراهەم دەكات. هەموو ئەو كەسانەی خاوەنی هەژماری "Gmail"ـن، سوود لەو خزمەتگوزارییە وەردەگرن

كۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند، لە رێگەی ژمارەیەك هەمواری نوێوە بۆ بەرنامەكانی، خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی نوێ بۆ بەكارهێنەرانی لەسەر ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و مۆبایل فەراهەم دەكات.

لە بڵاوكراوەیەكدا كە لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردەوە، كۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوە داوە، یەكێك لە گرنگترین ئەو هەموارانە ئەوەیە، كە لە بەرنامەی "Workspace" دەیكات، كە ئێستا ئەو بەرنامەیە لەلایەن 3 ملیار كەسەوە بەكاردەهێنرێت و سەرجەم ئەو كەسانەی خاوەن هەژماری "Gmail"ـن، سوود لەو خزمەتگوزارییە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی پێویست بكات هەژمارێكی دیكە بۆ ئەو خزمەتگوزارییە دروست بكەن.

هەروەك ئەو خزمەتگوزارییە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی بابەتی نێردراو و توانای پۆڵێنكردنی بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان و گفتوگۆكان بۆ كەسی بەكارهێنەر لە یەك چوارچێوەدا دەستەبەر دەكات و لەو خزمەتگوزارییەدا ئایكۆنی نوێ و میكانیزمی نوێ و سادە دەخرێتە بەردەست بەكارهێنەران.