ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ئێستادا بەشێک لەمنداڵان تووشی چەند جۆرە پەتایەک ئەبن کە نیشانەکانیان بریتین لە تا،کۆکە،هەڵامەتە،سکچوون،ڕشانەوە، ئازاری سک و سەرئێشە.

هەندێک لە منداڵەکان نیشانەکانیان سووکن و بەشێکی دیکەشیان بەتووندی تووش ئەبن،بە گوێرەی نیشانەکان و ئەو شیکاریە تاقیگەییانەی کە بۆیان دەکرێت دەرکەوتووە بەشێکیان تووشبووی کۆڕۆنان،بەشێکی دیکەشیان جۆرێکن لە پەتای هەڵامەتی ئاسایین.

د.پشدەر عبدللە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشیدی منداڵان زانیاری زیاتری لەسەر جۆر و سەرهەڵدانی پەتاکە خستەڕوو و ڕایگەیاند

بەهۆی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان چاوەڕوان کراوە کە ئەو حاڵەتانە زیاد بکات،بەتایبەت کەساڵی پار دەرگای ئەو شوێنانانە داخراوبوون و کەمترین تووشبووی منداڵ هەبوو ،بۆیە بەشی زۆری منداڵان بەرگرییان بۆ درووست نەبووە بۆ کۆڕۆنا و پەتا وەرزیەکان،بۆیە چاوەڕوانکراوە کە ئەمساڵ حاڵەتی تووشبوونی منداڵان بە کۆڕۆناو پەتای وەرزیش زۆر بن.

سەبارەت بەوەی ئایە لەگەڵ داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکاندابن ئەو پزیشکە پسپۆڕە ووتی

بەدڵنیاییەوە نەخێر ،دوو ساڵی ڕابردوو گەورەترین زیان بەر پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن کەوت،بۆیە داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانە ئەبێت دوا شوێن بێت کەبیری لێ بکرێتەوە ،ئەویش لەبەر گرنگی پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن.

لە ئێستادا باشترین ڕێکار کە بگیرێتەبەر خۆپارێزییە،منداڵان فێر بکرێن کەچۆن خۆپارێزی بکەن.

د.پشدەر عبدللە لەبارەی قورس و سوکی پەتاکەوە ڕاشی گەیاند

بەشی زۆریان بەسووکی ئەیگرن،بەشێکیشیان نیشانەیان هەر لێ دەرناکەوێت،بەشێکیشیان بە تووندی ئەیگرن،بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە دوای چەند ڕۆژێکی کەم باروودۆخیان باش ئەبێت و ئەنێردرێنە ماڵەوە.

لە سەر چۆنێتی چارەسەرەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و فراوانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان د.پشدەر بە گرنگییەوە باسی لە چارەسەرەکان و دۆخی

ئێستای نەخۆشخانەکە کرد و وتیشی

بارودۆخ زۆر ئاساییە، توانای نەخۆشخانەکە هەم لەڕووی ژمارەی بێد و ئامێری پێویست و دەرمان و تاقیگەوە هەنگاوی باشی ناوە و دەتوانم بڵێم لە باشترین باروودۆخداین.