لە شاری بەغدا پیشانگایەكی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (ئاشتی، خۆشەویستی، لێبوردەیی) بەرێوەچوو.
رێككەوتی 23 و 30ی كانوونی دووەمی 2022 لە شاری بەغدای پایتەخت پیشانگایەكی شێوەكاری نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (ئاشتی، خۆشەویستی، لێبوردەیی) ئەنجامدرا.
پێشەنگاكە لەژێر سەرپەرشتی كۆمەڵەی رەنگی ئاویی جیهانی لقی عێراق، لەنێو هۆڵی گەورەی وەزارەتی رۆشنبیری لە ژێر چاودێری وەزیری رۆشنبیری بە بەشداری (٥٣) هونەرمەندو (١٠٠) كاری ئاویی كردەوە.
لەو پیشانگایەدا هونەرمەندان لەسەر ئاستی عێراق لە شارەكانی ( بەغدا، بەسرە، كەربەلا، هەولێر، كەركوك، موسڵ، دیالە، حلەو سەماوە) و لە وڵاتانی عەرەبیش لە ( سوریاو عمان و سودان) وە لە وڵاتانی دیكە وەك ( ئەرجەنتین و مەكسیك و برازیل و ئیسپانیاو هەنگاریاو توركیاو كەنداو یابان و هۆنگ كۆنگ و ئەمریكاو چیك و هندو پاكستان و ئێران و مالیزیاو تایلەند) بەشدارییان تیایدا كرد.