رۆژی پێنجشەممە 2022.1.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لەسەنتەرى قاڵاى هەولێر پێشانگاى شێوەکارى تایبەتى هونەرمەند فەیسەڵ عوسمانى لەژێرناونیشانى (سێبەرى باران) کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.