والی عه‌لی
روسیا یه‌كێكه له‌وڵاته زلهێزه‌كان و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌ئاڕاسته‌كردنی سیاسی و سه‌ربازی له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م وڵاته:
- گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گازی سروشتییه له‌جیهاندا. له‌سه‌دا 21.3ی كۆی سه‌رجه‌م گازی سروشتی له‌جیهاندا، له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
- چه‌ندین دارستانی زه‌به‌لاحی تێدایه كه بونه‌ته ژینگه‌ی 266 جۆر گیانداری مهمكدارو 780 جۆر باڵنده.
- خشته‌ی خولی توخمه كیمیاییه‌كان، داهێنانی زانایه‌كی روسییه به‌ناوی دیمیتری مێدیلیڤ.
- له‌ڕوی روبه‌ره‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاته له‌جیهاندا. روبه‌ره‌كه‌ی به 17.13 ملیۆن كیلۆمه‌تر دوجا ده‌خه‌مڵێنرێت.
- هێنده گه‌وره‌یه كه 11 ته‌وقیتی جیاوازی هه‌یه.
- به به‌راورد به هه‌ر وڵاتێكی تری جیهان، سنوری له‌گه‌ڵ زۆرترین وڵات‌دا هه‌یه كه 16 وڵاتن.
- ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 147 ملیۆنه، له‌سه‌دا 80ی ئه‌م دانیشتوانه، له‌خۆرئاوای وڵاته‌كه‌دا ده‌ژین.
- له‌سه‌دا 50ی خاكی ئه‌م وڵاته به دارستان داپۆشراوه.
- پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، ئیمپراتۆریه‌تی روسیا داڕماو یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دروستبوو.
- پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌می برده‌وه، یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بوو به زلهێزێكی جیهانیی ركه‌به‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕوی هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌سه‌ر جیهاندا.
- له‌ساڵی 1991 یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، داڕماو روسیای فیدراڵیی مۆدێرن سه‌ری هه‌ڵدا.
- روسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی چه‌كی ئه‌تۆمییه له‌جیهاندا.
- له پێنج كورسییه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێكیان هی ئه‌م وڵاته‌یه.
- ساردترین شار له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته ئه‌م وڵاته‌وه، ئه‌ویش شاری یاكوتسكه. به‌گشتی پله‌ی گه‌رما له‌م شاره، 8.8ی ژێر سفره. ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته باشوری بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باكور به دوریی 450 كیلۆمه‌تر. سه‌رباری ئه‌م كه‌شوهه‌وا سارده بێوێنه‌یه‌ی ئه‌م شاره، 300 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، ئه‌م ژماره‌یه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ته‌واوی دانیشتوانی كۆماری ساخایه كه كۆمارێكی سه‌ر به روسیایه.
- خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێڵی شه‌مه‌ندۆفێره له‌جیهاندا كه ناوی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێری سیبیریابڕه. ئه‌م هێڵه كه یه‌كێكه له‌قه‌ره‌باڵغترین هێڵه‌كانی شهمهندۆفێر له‌جیهاندا، درێژییه‌كه‌ی به نۆ هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌خۆرئاواوه، له مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كات بۆ ڤلادیڤۆستۆك له‌خۆرهه‌ڵات. چه‌ند هێڵێكی لاوه‌كی، به‌شی خۆرهه‌ڵاتی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كه به چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی وه‌ك چین و مهنگۆلیاو كۆریای باكوره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ساڵانه 200 هه‌زار كۆنته‌ینه‌ر به‌م هێڵه‌دا ده‌گوازرێنه‌وه كه نزیكه‌ی 60 ملیۆن تۆن بار له‌خۆده‌گرن. رۆژانه شهمهندۆفێر به‌گشتی 900 كیلۆمه‌تر له‌م هێڵه‌دا ده‌بڕێت.
- روسه‌كان تا ئاستێك بڕوایان به خورافیات هه‌یه. بۆ نمونه هه‌ندێكیان له‌و بڕوایه‌دان كه خوراندنی چنگی سه‌گ به ده‌ستی چه‌پت، به‌ختێكی باشت بۆ ده‌هێنێت. خورافیاتێكی كۆنی روسیش هه‌یه ده‌ڵێت كه یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌چێته خانویه‌كی تازه‌وه ده‌مرێت، به‌هۆی ئه‌مه‌وه یه‌كه‌مجار پشیله‌یه‌كیان ده‌كرده ناو خانووه تازه‌كه‌یانه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر پشیله‌كه نهچویایهته ناو خانووه‌كه، روسه‌كان خانووه‌كه‌یان دهڕوخاندو یه‌كێكی تریان دروستده‌كرد.
- مۆزه‌خانه‌یه‌كی لێیه به‌ناوی هێرمیتهیج كه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا دامه‌زرێنراوه. ئێستا ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه زیاتر له سێ ملیۆن مادده‌ی تێدایه. ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه دووه‌م گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی هونه‌رییه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
- له‌م وڵاته هه‌موو كه‌سێكی نێری ته‌مه‌ن 18 بۆ 27 ساڵ پێویسته له‌سه‌ری، ساڵێك خزمه‌تی سه‌ربازی بكات.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 342 بۆ 1359
...