ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ زرار بڵاودەكاتەوە.

 ئەمرۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2022 هونەرمەندی گۆرانیبێژ زرار ئەمرۆ لەماڵپەر و دیجیتاڵ میدیای رێگای كوردستان بەرهەمێكی گۆرانی بەناوی (سكلی سور) بڵاوكردەوە و بڕیار بەو نزیكانە ڤیدیۆ كلیپی بۆ ئەنجامبدات.

هونەرمەند زرار تایبەت بەرێگای كوردستان-ی راگەیاند، " گۆرانیەكە بەناوی (سكلی سور) نوێترین بەرهەمی گۆرانیە ئاوازەكەی خۆم دامناوە و هۆنراوەكەش (پشكۆ یاسین) نووسیتی، ئەمرۆ بەدەنگ لەماڵپەر و دیجیتاڵ میدیای رێگای كوردستان بۆ یەكەمینجار بڵاوكرایەوە و بڕیارە بەو نزیكانە ڤیدیۆ كلیپی بۆ ئەنجام بدەم".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ زرار لەماوەی رابردوو چەندین بەرهەمی گۆرانی خۆیی بڵاوكردۆتەوە و لەرێگای دەنگە خۆش و زووڵاڵەكەی هەوادارەكانی سەرسام كردووە.


 

هەمەڕەنگ