والی عه‌لی
هندستان دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌و هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی خاوه‌نی زۆرترین روداو‌و زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ن سه‌باره‌ت به‌م وڵاته:
- گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموكراسییه له‌جیهاندا. ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار‌و 200 ملیۆنه.
- فێستیڤاڵێكیان هه‌یه به‌ناوی كومبه مێلا. سه‌د ملیۆن كه‌س به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گردبونه‌وه‌ی مرۆڤه له‌جیهاندا.
- رۆژمێری هندستان له‌شه‌ش وه‌رز پێكدێت نه‌ك چوار.
- ژینگه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت هی شاره زه‌به‌لاحه‌كانی، زۆر پیسه. هه‌ناسه‌دان له‌شاری مۆمبای بۆ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك رۆژ، وه‌ك ئه‌وه وایه سه‌د جگه‌ره‌ت كێشابێت.
- له‌یه‌كێك له‌ویلایه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته، كارمه‌ندی پۆلیس ئه‌گه‌ر سمێڵ بهێڵێته‌وه، ئه‌وا كه‌مێك زیاتر لهموچهكهی پێده‌درێت.
- له‌ڕوی رێژه‌ی به‌كاربردنی گۆشته‌وه بۆ هه‌ر تاكێك، ئه‌م وڵاته نزمترین پله‌ی گرتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. واته تاكه‌كانی كه‌مترین گۆشت به‌كارده‌به‌ن.
- ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی منداڵان له‌م وڵاته، له 14-11 ئه‌نجامده‌درێت، واته نۆ مانگ پاش جه‌ژنی ڤالانتاین كه به رۆژی خۆشه‌ویستیش ناسراوه!
- له‌ناوچه‌ی به‌نگالی خۆرئاوا كه ده‌كه‌وێته ئه‌م وڵاته‌وه، مانگا پێویسته كارتی ناسنامه‌ی هه‌بێت.
- هه‌موو سه‌عاتێك له‌م وڵاته، خانمێك به‌هۆی تاوانگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به ماره‌ییه‌وه ده‌كوژرێت.
- له‌سه‌دا 70ی هه‌موو بههاراتهكانی جیهان، به‌رهه‌می ئه‌م وڵاته‌ن.
- له‌م وڵاته بوكه‌ڵه‌ی سێكسی قه‌ده‌غه‌یه.
- خاوه‌نی زۆرترین كۆیله‌یه له‌جیهانی مۆدێرندا. ژماره‌ی كۆیله‌كان له‌م وڵاته زیاتره له 18 ملیۆن.
- به‌گشتی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌فه‌یه‌كی جۆری بیگ ماكی زنجیرهخواردنگهی مانكدۆناڵد بكڕێت، پێویسته نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عات كاربكات.
- ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته له هی ته‌واوی نیوه‌گۆی خۆرئاوای زه‌وی، زیاتره.
- هه‌رچه‌نده پیسیی ژینگه‌ی شاری به‌یجینگی پایته‌ختی چین زیاتر به‌ناوبانگه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ژینگهپیسترین شار له‌جیهاندا نیوده‌لهیی پایته‌ختی هندستانه.
- كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئاسمانیی هندی هه‌یه به‌ناوی گه‌و ئێر. ئه‌م كۆمپانیایه ته‌نها خانمان دهخاتهسهركار بۆ كارمه‌ندی پێشوازی ناو فڕۆكه، چونكه كێشیان سوكترهو ساڵانه به به‌های نیو ملیۆن دۆلار، سوته‌مه‌نی بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
- پیاوێكی هندیی قۆڵبڕ هه‌بوو به‌ناوی ناتۆرلاڵ (1912-2009). ئه‌م براده‌ره چه‌ند جارێك به ته‌ڵه‌كه‌بازی تاج محه‌ل وپه‌رله‌مان و چه‌ند شوێنێكی كلتوری تری وڵاته‌كه‌ی فرۆشتووه. نۆ جاریش له زیندان هه‌ڵاتووه.
- لهكهنهداو هندستان و روسیا‌و ئیسرائیلیش، دراوی كاغه‌ز نیشانه‌گه‌لی هاوشێوه‌ی برایڵی تێدایه كه تایبه‌تن به نابینایان.
- ساڵانه له‌م وڵاته 100 هه‌زار بۆ 500 هه‌زار حاڵه‌تی له‌باربردنی منداڵ ئه‌نجامده‌درێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆرپه‌كه كچه.
- دوو هه‌زارو 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاینی جوله‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌م وڵاته. له‌و كاته‌وه هیچ حاڵه‌تێكی دژهڕهگهزی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه دژ به‌م ئاینه تۆمارنه‌كراوه.
- هۆزێكی قه‌ره‌ج هه‌یه له‌م وڵاته كه مردن به یه‌كێك له‌خۆشترین روداوه‌كانی ژیان له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن، وه‌ك خه‌فه‌تێكی گه‌وره‌ش ره‌فتار له‌گه‌ڵ له‌دایكبون ده‌كه‌ن.
- له‌م وڵاته په‌رستگایه‌ك هه‌یه به‌ناوی په‌رستگای ئاڵتونی، رۆژانه خواردن ده‌دات به 100 هه‌زار كه‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبداته ره‌گه‌زو ئاین و چینایه‌تی.
- پشبینیدهكرێت به هاتنی ساڵی 2050، ئه‌م وڵاته ببێته گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له‌ڕوی دانیشتوانه‌وه.
- خانمانی ماڵه‌وه‌ی هندستان خاوه‌نی له‌سه‌دا 11ی هه‌موو زێڕی جیهانن. ئه‌م بڕه‌ش زیاتره له‌كۆی ئاڵتونی یه‌ده‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و سویسرا‌و ئه‌ڵمانیا پێكه‌وه.
- گه‌رمبونی گۆی زه‌وی بووه‌هۆی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌یه‌كی نێوان ئه‌م وڵاته‌و به‌نگلادیش. به‌هۆی ئه‌م دیارده سروشتییه‌وه، ئه‌و دورگه‌یه‌ی كێشه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا دروستكردبوو، نه‌ما.
- له‌ساڵی 2009 پزیشكێك له‌م هندستانهی لای خۆمان، توانی له‌ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سێ سه‌عاتیدا، 172 هه‌زارو 155 به‌رد لهگورچیلهی چه‌پی نه‌خۆشێكدا ده‌ربهێنێت.
- له‌م وڵاته زۆرێك لهبوكهكان ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه په‌نجه‌گه‌وره‌ی پێیان.
- له‌هه‌موو 100 حاڵه‌تێكی هاوسه‌رگیری، ته‌نها یه‌كێكیان به جیابونه‌وه كۆتاییدێت، به‌مه‌ش ئه‌م وڵاته بووه‌ته خاوه‌نی یه‌كێك له‌كه‌مترین رێژه‌ی جیابونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
- له‌كۆی 20 پیسترین شاره‌كه‌ی جیهان، 13یان له‌م وڵاته‌دان.
- ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌م وڵاته له‌كۆی ژماره‌ی هه‌موو دانیشتوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، زیاتره.
- زۆربه‌ی وڵاتان گیانداری نیشتمانیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، گیانداریی نیشتمانیی ئه‌م وڵاته پڵنگی به‌نگالییه.
- گوندێك هه‌یه له‌م وڵاته به‌ناوی شانی شینگاپور. ئه‌م گونده بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار سه‌د ساڵ (تا ساڵی 2010) نه ده‌رگای تێدابووه نه قوفڵ، نه هیچ تاوانێكیشی تێدا ئه‌نجامدراوه.
- جوتیارانی ئه‌م وڵاته كۆكاكۆلاو پیپیسی وه‌ك مادده‌یه‌كی قڕكه‌ری هه‌رزانی مێروو به‌كارده‌هێنن.
- له‌ساڵی 2016 هندستان له‌ماوه‌ی ته‌نها 24 سه‌عاتدا نزیكه‌ی 50 ملیۆن دره‌ختی رواند. به‌مه‌ش ناوی چووه كتێبی گێنس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌وه.
- له‌ساڵی 2015، ته‌نها له‌ڕێگای هاتن و چون له‌ڕێگه‌ی شه‌مه‌ندۆفێری ناوخۆییهوههوه بۆ سه‌ر كار، هه‌موو رۆژێك نۆ كه‌س له‌شاری مۆمبای ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- تائێستاش له‌م وڵاته، مار وه‌ك خواوه‌ندێك ده‌په‌رسترێت. زۆرێك له‌خانمانی ئه‌م وڵاته له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شیر ده‌ڕژن به‌سه‌ر ماردا هه‌رچه‌نده مار زۆر رقی له‌م شته‌یه.
- ژماره‌ی خواردنگه هندییه‌كان له شاری له‌نده‌ن له هی مۆمبای یان ده‌لهی زیاتره.
- له‌هه‌ندێك له‌گونده دوره‌ده‌سته‌كانی ئه‌م وڵاته، منداڵی ساوا له‌سه‌ربانی پهرستاگاكانهوه دهخرێتهخوارهوهو له‌خواره‌وه كه‌سێك ده‌یگرێته‌وه. ئه‌و خه‌ڵكه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م شته ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌هێنێت بۆ منداڵه‌كه.
- ئه‌م وڵاته 122 زمانی سه‌ره‌كی و هه‌زارو 599 زمانی تری تێدایه.
- بنمیچی فڕۆكه‌خانه‌ی چێنای كه ده‌كه‌وێته ئه‌م وڵاته‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا شه‌ست و شه‌ش جار روخاوه.
- خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته هه‌فتانه زیاتر له ده سه‌عات ده‌خوێننه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرترینه به به‌راورد به هی هه‌ر وڵاتێكی تر له‌جیهاندا.
- له‌ساڵی 2017 تونێلێكی تایبه‌ت به به‌قاچاخبردنی مانگا له‌ژێر سنوری نێوان هندستان و پاكستان‌دا دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 373 بۆ 1414