ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

والی عه‌لی

توتی یه‌كێكه‌ له‌و باڵندانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زینده‌وه‌ره‌:

1528. زیاتر له‌ 370 جۆری هه‌یه‌ له‌جیهاندا.

1529. زۆربه‌ی توتییه‌كان له‌ناوچه‌ ئیستیوائییه‌كاندا ده‌ژین.

1530. زینده‌وه‌رێكی ره‌نگاوڕه‌نگه‌و ده‌نوكی چه‌ماوه‌یه‌و قاچی به‌ هێزه‌و پێی چنگداره‌.

1531. به‌ یه‌كێك له‌زیره‌كترین جۆره‌كانی باڵنده‌ داده‌نرێت.

1532. هه‌ندێك جۆر توتی (نه‌ك هه‌مویان) ده‌توانن لاسایی مرۆڤ بكه‌نه‌وه‌.

1533. زۆربه‌ی جۆره‌كانی توتی له‌سه‌ر دانه‌وێڵه‌ ده‌ژین. ئه‌وانی تریش ده‌كرێ میوه‌و شیله‌و گوڵ و مێرووی بچوك بخۆن.

1534. هه‌موو جۆره‌كانی توتی باونین بۆ به‌خێوكردن وه‌ك زینده‌وه‌ری ماڵی، به‌ڵكو هه‌ندێكیان باون، بۆ نمونه‌ كۆكتێل و باڵنده‌ی خۆشه‌ویستی.

1535. هه‌ندێك جۆر توتی هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌شتا ساڵ ده‌ژی.

1536. جۆرێك له‌توتی هه‌یه‌ پێیده‌ووترێت كۆكاتۆ. توتیی پۆپنه‌داریشی پێده‌ووترێت. ئه‌میش زیاتر له‌ بیست جۆری هه‌یه‌.

1537. نیوزله‌ندا ماڵی هه‌ندێك له‌ده‌گمه‌نترین جۆره‌كانی توتییه‌، یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ كاكاپۆیه‌ كه‌ توتیی كونده‌په‌پوو و توتیی شه‌ویشی پێده‌ووترێت. ئه‌م جۆره‌ قورسترین جۆری توتییه‌و ناتوانێت بفڕێت و به‌شه‌ودا چالاكه‌و له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك دانه‌وێڵه‌و میوه‌و شیله‌ی رووه‌ك ده‌ژی

1538. یه‌ك له‌سه‌ر سێی جۆره‌كانی توتی مه‌ترسیی قڕبونیان له‌سه‌ره‌. یه‌كێك له‌و جۆرانه‌ كاكاپۆیه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی قڕبونی له‌سه‌ره‌ له‌جیهاندا. له‌ساڵی 2010 ته‌نها نزیكه‌ی 130 توتیی له‌م جۆره‌ بونی هه‌بووه‌.

1539. ئاڵای دۆمینیكا كه‌ وڵاتێكی بچوكه‌و ده‌كه‌وێته‌ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكوره‌وه‌، وێنه‌ی توتییه‌كی له‌سه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌: كتێبی زانیاریخانه‌/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره‌

هەمەڕەنگ