والی عه‌لی
- ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له‌جیهاندا.
- له‌هه‌موو پێنح حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه، یه‌كێكیان توشبوی شێرپه‌نجه‌ی سییه.
- هه‌موو خوله‌كێك سێ كه‌س له‌جیهاندا به‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، واته ژماره‌ی قوربانییه‌كانی له‌كۆی قوربانییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و كۆڵۆن و پرۆستات پێكه‌وه، زیاتره.
- ژماره‌ی قوربانیانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ساڵێكدا 307 هه‌زار كه‌سه‌و هی كۆڵۆن 964 هه‌زاره‌و هی مه‌مك 522 هه‌زاره. به‌ڵام ته‌نها هی شێرپه‌نجه‌ی سی یه‌ك ملیۆن و 590 هه‌زار كه‌سه.
- زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی سی له‌قۆناغه دره‌نگه‌كانی توشبوندا نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ستنیشانده‌كرێت، واته ئه‌و كاته‌ی هه‌لی رزگاربونیان كه‌متره.
- ته‌نها له‌ساڵی 2020، دوو ملیۆن و 210 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌م نه‌خۆشییه، تۆماركراوه.
- ته‌نها له‌ساڵی 2020، یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به‌م نه‌خۆشییه تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی قوربانییه به به‌راورد به قوربانیانی هه‌ر جۆرێكی تری شێرپه‌نجه.
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینده‌كرێت توشبونیان به‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشانبكرێت له‌ساڵی 2022، به 236 هه‌زارو 740 كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت.
- ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ن به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ژماره‌ی ئه‌و خانمانه‌ی به‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خانمانه‌یه كه به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
- جگه‌ره‌كێشان هۆكاری سه‌ره‌كیی مه‌ترسیی توشبونه به‌م نه‌خۆشییه. دووه‌م هۆكاریش به‌ركه‌وتنی گازی رادۆنه كه گازێكی تیشكاوهرییه. هۆكاری تریش هه‌ن له‌وانه: جگهركێشانی ده‌ستی دوو، به‌ركه‌وتن به چه‌ند كانزایه‌كی وه‌ك زه‌رنیخ و كرۆم و كادمیۆم و پیسبونی هه‌وا.
- دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه: بونی خوێن له‌كاتی كۆكین یان تفكردن، كێشه له‌هه‌ناسه‌دان، سیخه‌ی سه‌رسنگ، بێتاقه‌تی و نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن، ئازار له‌شان یان پشت و سنگ. هه‌روه‌ها ده‌كرێ نیشانه‌ی تریشی هه‌بێت وه‌ك ئاوسان لهگهردن و ده‌موچاو، ناڕه‌حه‌تی لهقوتدان، دابه‌زینی كێش.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 610 بۆ 1620