والی عه‌لی
تیمساح یه‌كێكه له‌گیانداره خشۆكه‌كان و مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤ. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م گیانداره:
1622. تیمساح 23 جۆری هه‌یه.
1623. سوڕی ژیانی 35 بۆ 75 ساڵه.
1624. گیاندارێكی نیمچهئاوییه. ژینگه‌ی سروشتی ناوچه ته‌ڕه‌كانی وه‌ك ئاوی شیرینی روبارو ده‌ریاچه‌یه.
1625. گیاندارێكی گۆشتخۆره‌و راوكه‌رێكی زۆر لێهاتووه.
1626. گه‌وره‌ترین جۆری ئه‌م گیانداره، تیمساحی ئاوی سوێره كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته حه‌وت مه‌تر، بچوكترین جۆریشی تیمساحی قه‌زه‌مه كه درێژییه‌كه‌ی ناگاته مه‌ترو نیوێك.
1627. سوكترین جۆری تیمساحیش هه‌ر تیمساحی قه‌زه‌مه كه كێشی ناگاته 19 كیلۆگرام. قورسترینیش تیمساحی ئاوی سوێره كه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 908 كیلۆگرام.
1628. توانای بینینی له‌شه‌ودا زۆر به‌هێزه.
1629. به‌گشتی هه‌ر تیمساحێك ساڵانه ته‌نها 50 ژه‌م خواردن ده‌خوات.
1630. ده‌كرێ ژماره‌ی ددانه‌كانی به‌درێژایی ژیانی بگاته چوار هه‌زار ددان.
1631. ده‌توانێت گیانداره زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ماینی روبارو قرش و فیلی بچوك، راوبكات.
1632. ده‌توانێت له‌كاتی خه‌وتندا چاوێكی زۆر كراوه بێت.
1633. ده‌توانێت له‌ژێر ئاودا بۆ ماوه‌ی زیاتر لهكاژێرێك هه‌ناسه‌ی رابگرێت.
1634. ساڵانه تیمساح نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا ده‌كوژێت.
1635. پێستی تیمساح زۆر به‌نرخه، به‌تایبه‌ت لای كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كییه‌كان.
1636. به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان لهههرسكردندا، به‌ردی بچوك قوتده‌دات.
1637. مه‌له‌وانێكی نایابه، ده‌توانێت به خێرایی 35 كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا، مه‌له‌بكات.
1638. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 99ی بێچووه تیمساحه‌كان هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نیاندا له‌لایه‌ن گیانداره راوكهرهكانی وه‌ك تیمساحی پێگه‌یشتوو، كه‌متیار، قۆڕی و ته‌نانه‌ت ماسیشه‌وه ده‌خورێن. هه‌ر بۆ نه‌گبه‌تیی ئه‌م گیانداره، هێلكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به خواردنێكی به‌چێژ داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره 1622 بۆ 1638