والی عه‌لی
به‌راز یه‌كێكه له‌گیانداره مه‌مكداره‌كان، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زینده‌وه‌ره:
- به‌رازی ماڵی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 بۆ 20 ساڵ ده‌ژی.
- ماوه‌ی دوگیانیی به‌راز 112 بۆ 120 رۆژه.
- له‌ڕوی سێكسكردنه‌وه، مێینه‌ی ئه‌م زینده‌وه‌ره له‌ته‌مه‌نی سێ بۆ 12 مانگییه‌وه، پێده‌گات.
- گیاندارێكی فرهچهشنخۆره، واته گۆشت و رووه‌كیش ده‌خوات.
- ره‌چه‌ڵه‌كی به‌رازی ماڵی ده‌چێته‌وه‌سه‌ر ورچی كێوی.
- هه‌ر له‌سه‌رده‌مه دێرینه‌كانه‌وه مرۆڤ ئه‌م گیانداره‌ی وه‌ك زینده‌وه‌ری ماڵی راگرتووه.
- ئۆرگازم (رهحهتبون)ی به‌رازی نێر ده‌كرێ نزیكه‌ی نیو سه‌عات به‌رده‌وام بێت.
- له‌لای ماسیگره ته‌قلیدییه ئێرله‌ندییه‌كان، باسكردنی به‌راز به به‌ختێكی خراپ داده‌نرێت.
- ده‌توانێت به گۆشه‌ی 310 ببینێت.
- هه‌رچه‌نده رژێنی عاره‌قی هه‌یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی مرۆڤه‌وه عاره‌ق ده‌رنادات بۆ فێنككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی. ئه‌م زانیارییه بۆ گیانداره مه‌مكداره بێمووهكانی تری وه‌ك فیل و یهكشاخیش، راسته.
- بۆ فێنكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی، خۆی له‌قوڕ یان ئاو هه‌ڵده‌كێشێت ده‌گه‌وزێنێت.
- یه‌كێك له‌دیارترین به‌شه‌كانی روخساری به‌راز، لوتیهتی. توانای بۆنكردنی نایابه‌و زۆر گرنگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆراك و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ به‌رازی تردا.
- گیاندارێكی زۆر كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م پاش له‌دایكبونی، ئه‌م سروشتییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی پیشانده‌دات.
- زۆر زیره‌كیشه، ته‌نانه‌ت له سه‌گ به زیره‌كتر داده‌نرێت. به‌هۆی زیره‌كی و توانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه، ده‌توانێت فێڵ له‌به‌رازی تر بكات. خۆشی ده‌ناسێته‌وه له‌ئاوێنه‌دا، ئه‌مه‌ش كارێكه كه كه‌م گیاندار ده‌توانێت بیكات. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت فێری چاودێریكردنی مه‌ڕ و لێدانی موزیك بكرێت.
- سه‌رباری ده‌نگ و بۆن، به‌راز ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی زمانی جه‌سته‌وه، په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێت. هاوشێوه‌ی سه‌گ، ده‌توانێت له‌كاتی دڵخۆشیدا گوێچكه‌ی بله‌رێنێته‌وه. ده‌شتوانێت زهردهخهنهبكات، بگری، به لوتی سیخورمهت لێبدات. له‌وه‌ش زیاتر كاتێك بێچووه‌كان سه‌رمایان ده‌بێت، باوهشدهكهن به‌یه‌كدا.
- یادگایهكی زۆر به‌هێزی هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زینده‌وه‌رانی تره‌وه، به‌راز به‌زه‌حمه‌ت ئه‌وه‌ی بیرده‌چێته‌وه كه فێرده‌كرێت.
- سه‌دان تیره‌ی به‌رازی ماڵی هه‌یه كه شێوه‌و قه‌باره‌یان جیاوازه. هه‌ندێكیان مه‌ترسیی قڕبونیان له‌سه‌ره.
- به‌رازی دایك یان باوك پێش ئه‌وه‌ی بێچووهكهیان ببێت، له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی خاك و تێخستنی گه‌ڵاو لقی دره‌خته‌وه، لانه دروستده‌كه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌ی مانگا‌و حوشتره‌وه، به‌راز به پاڵكه‌وتنه‌وه ده‌زێ.
- هه‌موو سه‌عاتێك یان هه‌موو نزیكه سه‌عاتێك به‌رازی دایك شیرده‌دات به بێچووه‌كه‌ی. بێچووه‌كه‌ش دایكی ئاگادارده‌كاته‌وه كه چ كاتێك برسییه‌تی. له‌كاتی شیردانیشدا، دایكه‌كه تۆنی ده‌نگ و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی گۆرانی بۆ بێچووه‌كه‌ی ده‌ڵێت.
- مه‌رگی به‌رازێك كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌ساڵی 1959، له‌سه‌ر به‌رازێك كێشه‌یه‌كی 13 ساڵه كه‌وته نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو بریتانیا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌دورگه‌ی سان جوان كه ناوچه‌یه‌كی كێشهلهسهری نێوان هه‌ردوو وڵات بوو، به‌رازی پیاوێكی بریتانی كوشت. دواجار ئه‌م كێشه‌یه كه به جه‌نگی به‌راز ناسراوه، به‌بێ خوێنڕشتن كۆتاییهات.
- له‌كۆندا چه‌ندین جار به‌راز له‌جه‌نگدا به‌كارهێنراوه. ده‌ووترێت به‌رازی جه‌نگ زۆر كاریگه‌ر بووه له‌دژی فیلی جه‌نگ.
- بزن و مه‌ڕوماڵات به‌گشتی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌خه‌ون، به‌ڵام به‌راز رۆژانه پێویستی به نزیكه‌ی هه‌شت سه‌عات خه‌وتن هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك هی مرۆڤ وایه. زانایان له‌و بڕوایه‌شدان كه هاوشێوه‌ی مرۆڤ، به‌رازیش خه‌وده‌بینێت.
- زۆرجار زانایان به‌راز له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكیدا به‌كارده‌هێنن، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه چه‌ند لێكچونێكی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه، بۆ نمونه له‌پێست و زمانه‌كانی دڵدا.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ و به‌راز توێكارییهكی جه‌سته‌یی هاوشێوه‌یان هه‌یه، به‌راز به باشترین ئهندامبهخشهری رێتێچوو (potential)ی نامرۆیی داده‌نرێت بۆ مرۆڤ.
- خێرایی به‌رازی ماڵی ده‌گاته نزیكه‌ی 18 كیلۆمه‌تر لهسهعاتێكداو ده‌شتوانێت به‌شێوه‌ی زیگزاگ رابكات بۆ هه‌ڵهاتن لهڕاوكهرهكانی.
- به‌به‌راورد به جه‌سته‌ی، قه‌باره‌ی سییه‌كانی بچوكه. ئه‌مه‌ش وایلێكردووه كه ئه‌گه‌ری توشبونی به نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه وه‌ك هه‌وكردنی سییه‌كان و هه‌وكردنی مولوله‌كانی هه‌وا، زیاتر بێت.
- خواردنی گۆشتی به‌راز له‌هه‌ندێك كلتور‌و ئاییندا حه‌رامه. دیارترین ئایین كه خواردنی گۆشتی ئه‌م گیانداره‌ی حه‌رامكردووه ئیسلامه كه ئاینی زاڵی چه‌ندین وڵاته كه یه‌كێكیان ئه‌فغانستانه. هه‌ربۆیه ئه‌م وڵاته به‌راز به‌خێوناكات بۆ به‌كاربردن. له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌دا ته‌نها یه‌ك به‌راز هه‌یه كه ئه‌ویش ناوی خه‌نزیره كه به‌مانای به‌راز دێت له‌زمانی عه‌ره‌بیدا.
خه‌نزیر له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی كابوڵدا ده‌ژی. پێشتر هاوژینێك و چه‌ند بێچویهكی له‌گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ورچێكی خۆڵه‌مێشییه‌وه په‌لاماردران، به شێوه‌یه‌كی تراژیدی ئه‌وان له‌ناوچون و خه‌نزیر به‌ته‌نها مایه‌وه.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 27هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 833 بۆ 1859