والی عه‌لی
پرته‌قاڵ یه‌كێكه له‌میوه مزره باوه به‌چێژه‌كان و به شێوازی جیاواز خواستێكی زۆری له‌سه‌ره. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م میوه‌یه:
- گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری پرته‌قاڵ له‌جیهاندا برازیله. سێیه‌كی هه‌موو پرته‌قاڵه‌كانی جیهان به‌رهه‌می ئه‌م وڵاته‌ن. به‌دوای ئه‌میشدا چین دێت.
- ناوچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م میوه‌یه، باشوری چین و مالیزیایهو بۆ یه‌كه‌مینجار له‌و ناوچانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
- میوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن نیه، به‌ڵكو دوڕهگهو لهتێكهڵبونی دوو میوه‌وه په‌یدابووه، به‌ڵام نازانرێت چ كاتێك دروستبووه.
- وشه‌ی orange به‌مانای ره‌نگی پرته‌قاڵی له‌زمانی ئینگلیزی‌دا، تا ساڵه‌كانی 1500ه‌كان ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به‌مانای پرته‌قاڵ، له‌ساڵه‌كانی 1300ه‌كانه‌وه چووه‌ته‌ناو زمانی نیشتمانییه‌وه. ئه‌مه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه كه ره‌نگه‌كه لهمیوهكهوه وه‌رگیراوه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
- هه‌موو پرته‌قاڵێك ره‌نگی پرته‌قاڵی نیه. پرته‌قاڵی ناوچه ئیستیوائییهكان ره‌نگی سه‌وزه نه‌ك پرته‌قاڵی، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌چێژیشه.
- پرته‌قاڵ تا ناوكی گه‌وره‌تر بێت، شیرینتره.
- سه‌رباری تامه بهچێژهكهی، ئه‌م میوه‌یه رێگری له‌شێرپه‌نجه ده‌كات، به‌مه‌ش مرۆڤ ته‌ندروستتر ده‌كات و ته‌مه‌نی درێژتردهكات.
- بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌سوده. خواردنی به شێوه‌یه‌كی رۆژانه ترشێتیی گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه.
- زیاتر له شه‌ش سه‌د جۆر پرته‌قاڵ هه‌یه.
- زیاتر له 75 له‌سه‌دی كۆی پرته‌قاڵه‌كانی جیهان، بۆ دروستكردنی خۆشاو (شه‌ربه‌ت) به‌كارده‌هێنرێن.
- ناوچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پرته‌قاڵ كیشوه‌ری ئاسیایه، له‌وێوه براوه بۆ ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا. دواتریش له‌لایه‌ن دۆزره‌وه‌ی ئیتاڵیی به‌ناوبانگ، كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبوسهوه، ناوكی براوه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
- له‌لیستی ئه‌و خۆراكه باوانه‌ی ڤیتامین سییان تێدایه، پرته‌قاڵ له‌خوار دهیهمهوهیه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش بونی ڤیتامینه له‌م میوه‌یه‌دا، پوكت به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌و هه‌ناسه‌ت به پاكی راده‌گرێت. هه‌ر ئه‌م ڤیتامینه‌ش كه سروشتی توانه‌وه له‌ناو ئاودای هه‌یه، جه‌سته له‌نه‌خۆشیی ئهسكهرپوت ده‌پارێزێت.
- پێگه‌یشتنی ته‌نها یه‌ك پرته‌قاڵ چوارده گاڵۆن ئاوی پێویسته.
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترشی ئهسكۆربیكی تێدایه، ئه‌م میوه‌یه دۆستێكی باشی پێسته‌و وای لێده‌كات توندتر‌و گه‌شتر بێت. هه‌روه‌ها بۆ په‌ڵه‌و زیپكه‌و چرچولۆچی باشه. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت روخسارێكی جوانترت هه‌بێت، پرته‌قاڵی زیاتر بخۆ.
- ره‌نگه بڕوا نه‌كه‌یت، به‌ڵام راسته. ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تی هاتنه‌وه‌ی قژه وهریوهكانت ده‌دات و ناشیهڵێت له‌داهاتوودا قژت بووهرێت. به‌هۆی ئه‌و مادده دژه‌ئۆكسانانه‌ی له‌م میوه‌دا هه‌یه، قژو فه‌رووی سه‌رت به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
- خواردنی پرته‌قاڵێك له‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به‌سودتره، چونكه شه‌ربه‌ته‌كه شه‌كری زۆر تێدایه‌و ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستی خراپه.
- بڕێكی زۆر ڤیتامین ئه‌ی تێدایه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه یارمه‌تی پاراستنی بینایی چاوه‌كانت ده‌دات.
- به‌ربڵاوترین جۆری خۆشاو له‌جیهاندا، خۆشاوی پرته‌قاڵه.
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ ڤیتامین سی، كۆئه‌ندامی به‌رگریت به‌هێزده‌كات.
- له‌ناوه‌ڕاستی 1800ه‌كانه‌وه، پرته‌قاڵ و میوه مزره‌مه‌نییه‌كانی تر به‌مه‌به‌ستی بازرگانی له‌ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مده‌هێنرێن. له‌ناوه‌ڕاستی 1500ه‌كاندا دۆزه‌ره‌وه دێرینه ئیپانییهكان یه‌كه‌م دره‌ختی پرته‌قاڵیان له‌م ویلایه‌ته رواندووه، به‌ڵام چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دواتر بڵاوبووه‌ته‌وه.
- پرته‌قاڵ هیچ بڕێك چه‌وری و توخمی سۆدیۆمی تێدا نیه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه یه‌كێكه له‌باشترین خۆراكه‌كان له‌جیهاندا.
- بۆنی پرته‌قاڵ فشاری ده‌رونی سوكدهكات. بۆنكردنی یان خواردنی دانه‌یه‌ك له‌و میوه‌یه، ده‌كرێ فشاری ده‌رونی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 70 له‌سه‌د، كه‌مبكاته‌وه.
- هه‌ندێك كه‌س حه‌ساسیه‌تیان به پرته‌قاڵ هه‌یه. بێگومان ئه‌م جۆره كه‌سانه نابێت بیخۆن.
- رۆژانه پرته‌قاڵێك و سێوێك بخۆ، له‌دكتۆر دور ده‌كه‌ویته‌وه.
- ده‌كرێ پرته‌قاڵ یارمه‌تی به‌رگرتن به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله، بدات. خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك رێ له‌نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله ده‌گرێت و مه‌ترسی به‌ردی گورچیله كه‌مده‌كات.
- پرته‌قاڵ كۆلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پڕه له ریشاڵی قابیل بۆ توانه‌وه، ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تیده‌ره له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیستڕۆڵدا.
- پرته‌قاڵ لهپۆتاسیۆمیشدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ته‌ندروستی دڵ به‌هێزده‌كات.
- پرته‌قاڵ به پێكهاته‌كانی كارۆتینۆید ده‌وڵه‌مه‌نده كه ده‌گۆڕێن بۆ ڤیتامین ئه‌ی و یارمه‌تی رێگرتن له له‌ناوچونی ماسولكه‌كان ده‌ده‌ن.
- ته‌نها له‌ئیسپانیا 35 ملیۆن دره‌ختی پرته‌قاڵ هه‌یه.
- پرته‌قاڵ بۆ ته‌ندروستیی مه‌مكی خانمانیش به‌سوده.
- گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌ڕوی به‌رهه‌مهێنانی پرته‌قاڵه‌وه میسره.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 28هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 860 بۆ 1890