برنج خواردنی بنچینه‌ییه له‌زۆرێك له‌وڵاتان و یه‌كێكه له‌به‌ربڵاوترین خۆراكه‌كان له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م خۆراكه:
- خۆراكێكی بنچینه‌ییه له‌وڵاته داهاتنزم و مامناوه‌نده‌كانی جیهاندا.
- زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان هێنده برنج ده‌خۆن كه به‌شی لانیكه‌م له‌سه‌دا بیستی ئه‌و بڕه كالۆرییه ده‌كات كه رۆژانه وه‌ریده‌گرن.
- زیاتر له چل هه‌زار جۆر برنج هه‌یه.
- نزیكه‌ی له‌سه‌دا 50ی ئه‌و بڕه كالۆرییه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتوانی جیهانه‌وه به‌كارده‌برێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و برنجه.
- له‌ڕوی به‌كاربردنی برنجه‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی، وڵاتانی لاوس و به‌نگلادیش و كه‌مبۆدیا پله‌ی یه‌كه‌میان گرتووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
- وه‌ك وڵات، چین به به‌راورد به هه‌ر وڵاتێكی تری جیهان، زۆرترین برنج به‌كارده‌بات.
- گه‌وره‌ترین دوو به‌رهه‌مهێنه‌ری برنج له‌جیهاندا چین و هندستانن.
- به به‌راورد به كیشوه‌ره‌كانی تر، ئاسیا زۆرترین برنج به‌كارده‌بات. هه‌ر تاكێك له‌دانیشتوانی وڵاته برنج زۆرترین خۆره‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره، ساڵانه زیاتر له سه‌د كیلۆگرام له‌م خۆراكه به‌كارده‌بات.
- تاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌به‌راورد به هی هه‌ر وڵاتێكی تری جیهان كه‌مترین برنج به‌كارده‌بات. به‌گشتی هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته ساڵانه ته‌نها نزیكه‌ی 10 كوپ برنج ده‌خوات، به‌ڵام هی وڵاتانی ئاسیا ده‌كرێ رۆژانه پێنج بۆ 10 كوپ برنج بخوات.
- برنجی سپی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وا ده‌كرێ به تازه‌یی و بۆ خواردنشیاوی بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 30 ساڵ بمێنێته‌وه.
- ته‌نها یه‌ك ده‌نك له‌تۆوی برنج زیاتر له سێ هه‌زار دهنكهبرنج به‌رهه‌مده‌هێنێت.
- له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شوێنه‌كانی جیهاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، جگه له‌كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور.
- ئه‌و كانزاو مادده دژه‌ئۆكسانانه‌ی تێدایه كه پێست به نه‌رمی و سافی ده‌هێڵنه‌وه.
- برنج له‌دروستكردنی شورای مه‌زنی چیندا به‌كارهێنراوه.
- برنجی كێوی برنج نیه، به‌ڵكو خزمێكی دوری برنجی بازرگانییه.
- هه‌موو برنجه سپییه‌كان له‌برنجی قاوه‌ییه‌وه دروستبون.
- برنجی قاوه‌یی له هی سپی زیاتر ریشاڵی تێدایه.
- برنج چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه:
به خێرایی و ده‌سبه‌جێ پاش خواردن وزه‌ت پێده‌دات. جوڵه‌ی ریخۆڵه‌كان رێكخدهكات. پرۆسه‌ی پیربون هێواشدهكات. رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا جێگیرده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی بنچینه‌ییشه بۆ ڤیتامین بی 1.
- به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی زۆر ئاوی پێویسته. به‌رهه‌مێهانی ته‌نها یه‌ك كیلۆگرام برنج نزیكه‌ی پێنج هه‌زار لیتر ئاوی پێویسته.
- به‌هۆی كوالییته به‌رزه‌كه‌یه‌وه، برنجی ژاپۆن له‌جیهاندا به‌ناوبانگه. ئه‌م وڵاته بڕێكی باش بارانی تێدا ده‌بارێت كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م خۆراكه‌دا.
- كۆمپانیای هۆندا (Honda) كه یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌جیهاندا، ناوه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده لهدامهزرێنهرهكهیهوه وه‌رگیراوه كه ناوی سۆیشیرۆ هۆندایه، به‌ڵام زاراوه‌ی هۆندا له‌زمانی ژاپۆنیدا به‌مانای "كێڵگه‌ی سه‌ره‌كیی برنج" دێت.
- برنجی كوڵێنراو له‌پله‌ی گه‌رمیی ژوردا ئه‌گه‌ری تێكچونی زۆره، بۆیه باشتر وایه كه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له به‌فرگره‌دا هه‌ڵبگیرێت.
- كوپێك برنجی قاوه‌یی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 40 پرۆتینی زیاتر تێدایه له برنجی سپی. هه‌مان بڕ دوو ئه‌وه‌نده‌ی برنجی سپی ریشاڵی تێدایه.
- هه‌رچه‌نده له‌ڕوی مادده‌ی خۆراكییه‌وه، برنجی قاوه‌یی له هی سپی زۆرتری تێدایه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه كه هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ی له‌برنجی قاوه‌ییدا هه‌ن، كێشه بۆ مژینی ماددهخۆراكییهكان له‌له‌شدا، دروستده‌كه‌ن.
- لایه‌نی به‌هێزی سه‌ره‌كیی برنجی قاوه‌یی په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه هه‌یه. برنجی سپی مه‌ترسیی شه‌كره به رێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 10 زیادده‌كات بۆ هه‌ر به‌كاربردنێكی رۆژانه. له‌به‌رامبه‌ردا برنجی قاوه‌یی ده‌كرێ مه‌ترسیی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 16 كه‌مبكات.
- هندستان گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری برنجی بهسمهتییه له‌جیهاندا. پاكستان و نیپاڵ و ئیندۆنوسیاش به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره برنجه به‌ناوبانگن.
- برنجی به‌سمه‌تی چه‌ندین سودی ته‌ندروستی هه‌یه، له‌وانه دابه‌زینی چه‌وریی تێر له‌له‌شداو رێگرتن له‌دروستبونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ودۆستی شهكرهیهو یارمه‌تی هه‌رسكردن و دابه‌زینی كێشی له‌ش ده‌دات.
- به‌ڵگه درهیخستووه كه بنه‌ڕه‌تی برنج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین له چین، به‌ڵام هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی تر ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه زۆر پێشتر له‌وه له هندستان و پاكستان هه‌بووه.
- مێژوی به‌رهه‌مهێنانی برنج له‌كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1500 بۆ 800ی پێش‌زایین.
- له‌كلتوری چیندا مانای تایبه‌تی هه‌یه: كچۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته پێیاندهووترێت كه پێویسته قاپی برنجه‌كه‌یان ته‌واوبكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌ر ده‌نكێك كه له‌و قاپه‌دا ده‌مێنێته‌وه ده‌بێته په‌ڵه یان زیپكه یان كێشه‌یه‌ك له‌ده‌موچاوی مێردی داهاتویاندا.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 28هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 892 بۆ 1921