ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ٩٤هەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، خەڵاتی باشترین فیلم درایە فیلمی "CODA" .

ئەمساڵ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵێکی پڕ لە میواندا لە شاری لۆس ئانجڵس بەڕێوەچوو و تیایدا فیلمی "CODA" خەڵاتی "باشترین فیلم"ی وەرگرت.

ناوی فیلمەکە کورتکراوەی (Children of deaf adults)ە کە بە مانای "منداڵانی دایک و باوکە نابیستەکان"دێت، چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانێکی نابیست دەکات کە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە جگە لە یەکێکیان بە ناوی روبی، نابیستن، روبی خولیایەکی زۆری بۆ موزیک هەیە و لەلایەکی دیکەش ناچارە بەرپرسیاریەتی خێزانەکەی لەئەستۆ بگرێت.

یەکێک لە رووداوە سەرنجڕاکێشەکانی شەوی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، لێدان بوو لە روخساری پێشکەشکاری رێوڕەسمەکە کریس رۆک لەلایەن ئەکتەری دیار، ویڵ سمیزەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە کریس لەبارەی هاوسەری سمیزەوە بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز دوا، لە بەرامبەریشدا سمیز زلەیەکی لە کریس دا و پێیگوت "جارێکی دیکە باسی هاوسەرەکەم نەکەیت".

دواتر کاتێک سمیز بۆ وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین ئەکتەری پیاو" چووە سەر شانۆ، لە بەرامبەر ئەو رەفتاریدا داوای لێبووردنی لە ئامادەبووان کرد.

براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار بەم شێوەیە بوون:

- خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی "CODA"

- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ جەین کامپیۆن بۆ فیلمی"The Power of the Dog"

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەت بۆ جێسیکا شاستاین لە فیلمی "The Eyes of Tammy Faye"

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ ویڵ سمیز لە فیلمی "King Richard"

- خەڵاتی بشترین ئەکتەری یاریدەدەری ئافرەت بۆ ئاریانا دێبۆسز لە فیلمی "West Side Story"

- خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو بۆ ترۆی کۆستور لە فیلمی "CODA"

- خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بۆ فیلمی "Drive My Car"

- خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئازاد بۆ فیلمی "Belfast"

- خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو لە کتێب بۆ فیلمی "CODA"

- خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی "Summer of Soul"

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی "The Queen of Basketball"

- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی "Encanto"

- خەڵاتی باشترین وێنەگرتن بۆ فیلمی "Dune"

- خەڵاتی باشترین کاریگەری وێنەیی بۆ فیلمی "Dune"

- خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمی"Dune"

- خەڵاتی باشترین موزیک بۆ فیلمی "Dune"

- خەڵاتی باشترین دیزاین بۆ فیلمی "Dune"

- خەڵاتی باشترین گۆرانی بۆ فیلمی "No Time to Die"

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلم بۆ فیلمی "The Long Goodbye"

- خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بۆ فیلمی "The Windshield Wiper"

- خەڵاتی باشترین دیزاینی جل و بەرگ بۆ فیلمی "Cruella"

- خەڵاتی باشترین ماکیاج و رێکخستنی قژ بۆ فیلمی "The Eyes of Tammy Faye"

هەمەڕەنگ