ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین خانمان روبەڕوی چەندین گرفتی پێست دەبنەوە، هەندێك لە كێشەكانیش بەهۆی چەند هەڵەیەكەوەیە كە رۆژانە دەیكەن و زیان بە جوانییەكەیان دەگەیەنێت.

یەكەم: بەكارهێنانی دژە خۆر بە شێوەیەكی هەڵە، كە پێویستە پێش بەكارهێنانی ماكیاژ بدرێت لە پێست و هەر دو كاتژمێر جارێك نوێ بكرێتەوە.

دووەم: سكرەبكردنی پێست لە بەیانیان كە ئەمەش هەڵەیە، چونكە وادەكات پێستە مردوەكان لابچێت كە پارێزەری پێستن، باشترە لە شەوان سكرەب بۆ پێست بكرێت.

سێیەم: بەكارهێنانی هەمان پاككەرەوە كە لە زستان بەكاریدەهێنیت، وادەكات پێستەكەت باش خاوێن نەبێتەوە، پێویستە لە وەرزی هاوین پاككەرەوەكەت بگۆڕیت و جۆرێك بەكاربهێنیت كە بە قوڵی پێست خاوێن بكاتەوە.

هەمەڕەنگ