هەڵوەرینی قژ دیاردەیەكە دوچاری هەموان دێت، چەندین هۆكار هەیە كە دەبێتە هۆی لاوازبونی رەگی قژ وهەڵوەرینی قژ، پێكهاتەیەكی كاریگەر یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی.
پێداویستیەكان:
پێنج دەنك سیر
سێ كەوچك زەیتی زەیتون
سێ كەوچك زەیتی گەرچەك
چۆن ئامادەی بكەیت:
سیرەكە بشۆرەو و وشكی بكەرەوە، پاشان وردی بكە بە خەڵاتە.
- پاشت بیكەرە قاپێكی خاوێنەرەوە و زەیتی زەیتون و زەیتی گەرچەكەی تیبكە.
- تێكەڵی بكە و بیدە لە قژت، بۆماوەی 2-3 كاتچمیر با بەقژتەوە بێت.
- قژت بە شامپۆ بشۆ و نەرمكەرەوەی قژ بەكاربهێنە.
- هەفتەی سێ جار دوبارەی بكەرەوە، لەماوەی مانگێك ئەنجامەكەی دەبینیت.