ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دواتوێژینەوەی بەریتانی دەڵێ هەندیک خۆراک توانای مێشک بەهیز دەکات.

زەیتوون و ماسی و سەوزە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی گەشەپێدانی تواناکانی مێشکن.

توێژەران دەڵێن جیا لە سوودە تەندروستییە ئاساییەکانی ئەو جۆرە خۆراکە، توانای بیرکردنەوەی مێشک و شێوازی بیرهاتنەوە و چەندین سوودی تری بۆ مێشک هەیە و لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە خۆراکەکە هەندێک بەشی مێشک دەجوڵێنێ کە بەهۆی زۆر خۆری و تەمبەڵیی جەستییەوە فیری تەمبەڵی بوون.

رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی دەڵێ زاناکان ئاشکرایان کردووە کە وزەی باش لە خۆراکی باش و بەسوودەوە بەرهەم دێت و ئەو نامانەی مێشک هەڵیان دەگرێت پەیوەندی بە جۆری ئەو پرۆتینانەوە هەیە کە مرۆڤ دەیانخوات