ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باوكان یەكەمیین خۆشەویستی راستەقینەی كچەكانن، رۆڵی سەرەكییان هەیە لەوەی ژیانێكی تەندروست بۆ كچەكانیان دابین بكەن و فێریان بكەن چۆن روبەروی سەختی و ناخۆشییەكی ژیان ببنەوە و كەسێكی بەهێزیان لێدەربچێت.

چوار پێداویستی هەیە كە هەمو كچێك دەیەوێت باوكی پێی ببەخشێت.

1-كات: لەروی دەرونییەوە هیچ شتێك لەوە گرنگتر نییە كات بۆ كەسێك تەرخان بكەیت، جگە لەوەی هەست بە گرنگی خۆی دەكات هاوكات دەزانێت كەسێك هەیە دەتوانێت هانای بۆ ببات.

2-خۆشەویستی:ئەوەی كچێك لە باوكی دەیەوێت پارە نییە، بەڵكو خۆشەویستی و كردنەوەی ئامێزە بۆی، مەرج نییە هۆكارێكیش هەبێت بۆ ئەوە، زۆركات پێویستە بێ هۆكار خۆشەویستی نیشان بدرێت.

3-گوێگرتن بۆی: كاتێك كچێك روبەڕوی گرفتێك دەبێتەوە هەمو ئەوەی پێویستیەتی ئەوەیە كەسێك گوێی بۆ بگرێت و ئامۆژگاری بكات، ئەگەر باوك نەتوانێت ئەم كارە بكات، رەنگە كەسانی هەڵە ئەو جێگەیەی بۆ پڕ بكەنەوە.

4-هاندان: زۆركات نهێنی سەركەوتن ئەوەیە خێزان لە پشتت بێت بۆ ئەو كارانەی دەكەیت، كاتێك باوك لە پشتی كچەكەی دەبێت، فێریدەكات نەترسێت لەوەی كێ روبەڕوی وەستاوە.

 

 

 

 

ئەو رێگایانەی وادەكەم قژت درەنگ سپی بێت

سپیبونی قژ گرفتێكە كە روبەڕوی تەواوی خانمان دەبێتەوە، زۆركات پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵكو بە هۆكاری بۆماوەیی، فشاری دەرونی، كێشە لە غوددەكان یان هەندێك نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات.

بە چەند رێگەیەكی سروشتی دەتوانت سپیبونی قژت دوابخەیت.

1-گرنگی بەو خواردنانە بدە كە دژە ئۆكسانی تێدایە، وەكو میوە، سوزە، زەیتی زەیتون، ماسی و چای سەوز.

2-بایەخ بە خواردنی ڤیتامین B12 بدە، لە رێگەی خۆراك یان بەكارهێنانی تەواوكەری ماددەی خۆراكی (لەژێر چاودێری پزیشك).

3-واز لە جگەرەكێشان بهێنە.

4-سود لە گەڵای كاری ببینە، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی سروشتی تێكەڵی بكەیت و بیدەت لە پێستی سەر و قژت.

5-سود لە چای رەش ببینە، رۆڵی هەیە لە درەنگ سپیبونی قژ و نەرمكردنەوەی، دەتوانیت راستەوخۆ بیدەیت لە قژت.