ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم گۆرانییەكی نوێ بەناوی (تە سوز دابو) بە شێوەی ڤیدیۆگرافیك بڵاوكردەوە.

ئەم بەرهەمەی هونەرمەند هەڤاڵ لە تێكستی سالار فائیز، لە ئاوازی غەریب قادرە و كاری میوزیكی لەلایەن ئەنەس ئیسماعیل بۆ كراوە.

فەرهەمەكە لە ستۆدیۆی فۆڕ میوزیك لە ئەڵمانیا تۆماركراوە و ژمارەیەك ژەنیاری دهۆك بەشداریان تێدا كردووە.

هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە خۆی سەرپەرشتی بەرهەمەكەی كردووە.

هەڤاڵ ئیبراهیم، خەڵكی دهۆكە و لە 1980 لە موسڵ لەدایكبووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆكیلپە و هەوادارێكی زۆری لە هەرچوار پارچەی كوردستان هەیە.

...............

فیلمی سینەمایی (هەیبە) بڵاودەكرێتەوە

رێگای كوردستان

بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە فیلمی سینەمایی (هەیبە) لە سینەماكانی لوبنان و چەند وڵاتێكی عەرەبی نیشان بدرێت.

(هەیبە) بەرهەمێكی تەلەڤزیۆنیی لوبنانییە و دوای بڵاوكردنەوەی ناوبانگییەكی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پەیدا كرد.

هەر بەهۆی زۆری ناوبانگەكەیەوە بوونی و خواستێكی زۆر لەسەری، بەرهەمهێنەران بڕیاریانداوە كە بەرهەمە تەلەفزیۆنییەكە بكرێتە فیلمێكی سینەمایی و لە 29ی ئەم مانگە بڵاو بكریێتەوە.

زنجیرە تەلەفزیۆنی هەیبە لە پێنج وەرز پێكهاتووە و لە ساڵی 2017 یەكەم وەرزی بڵاو كرایەوە كە لە نووسین و سیناریۆی هۆزان عەكۆ، نووسەر و سیناریۆنووسی كوردە.

بریارە فیلمە سینەماییەكەش بە هەمان ناو و چیرۆك بڵاو بكرێتەوە.

فیلمی (هەیبە) جگە لە سینەماكانی لوبنان و وڵاتانی عەرەبی، بڕیارە لە 50 سینەمای ئەمریكا، كەنەدا و ئۆسترالیا پیشان بدرێت.