ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی ڕێكخەری خەڵاتەكانی نۆبڵ ئاشكرایكرد سێ زانای فەڕەنسایی و ئەمریكایی و نەمسایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیادا دەرچوون.
ئەو زانایانەی دەرچوون بۆ بردنەوەی خەڵاتەكەی نۆبڵ لە بواری فیزیا بریتین لە ئالان ئسبكت توێژەری فەڕەنسایی، جۆن فرانسیس كلوزر ئەمریكایی، ئەنتوان زیلینجیر نەمسایی.
هاوكات دوێنێ خەڵاتەكانی بواری پزیشكی درایە زانای سوێدی سفانتی بابۆ.
چاوەڕێی دەكرێت سبەینێ خەڵاتەكانی بواری كیمیا ئاشكرابكرێن و ڕۆژی پێنج شەممە خەڵاتەكانی بوار ئەدەب و هەینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ببەخشرێن، هەروەها ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خەڵاتی ئابووری دەبەخشرێت.