ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێک لە نەخۆشییە بڵاوەکانی جیهان کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، شێرپەنجەی مەمکە، لە ئێستادا ڕێژەیەکی بەرزی تۆمار کردووە، هەر بۆیە مانگی ئۆکتۆبەر بە مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە تا ژنان هۆشیار بن و زیاتر لە هەوڵی پاراستنی خۆیاندا بن لە ڕووبەڕووبونەوە لەو نەخۆشیە.

شێرپەنجەی مەمک بەربڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەناو خانمان دا،چەندین حاڵەتی نەخۆشیەکە  لەنێوان پیاوانیشدا دەستنیشان کراوە.

لە جیهان دا مانگی ئوکتۆبەر وەکو مانگی هۆشیاری نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە بە مەبەستی زیادکردنی هۆشیاری و پشتگیری و ئاگادارکردنەوە دژی نەخۆشییەکە و دۆزینەوە و چارەسەری پێشوەختەی نەخۆشییەکە و چاودێری توشبووانی نەخۆشییەکە.

لەم مانگەدا چەندەها ڕێخراوی جیهانی هۆشیاری نەخۆشییەکە دەخەنەڕوو، هەروەها کار لەسەر چەندین توێژینەوە و پەرپێدانی دەرمان و تەکنەلۆژیای نوێ دەکرێت بۆ کۆتایی پێهێنانی ئازاری چەندین ژنانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

نیشانەکانی چین؟

دروستبوونی گرێ .

گۆرانی ڕەنگی مەمک .

دەردانی ماددەی شل و خوێن لەگۆی مەمکەوە .

گۆڕانی شێوە و ڕەنگی گۆی مەمک .

گەورە بوونی لیمفە گرێکانی ژێر باڵ .

  قۆناغەکانی شێرپەنجە

سفر:لەیەک خانەی مەمک دایە .

یەک :لەچەند خانەیەکی مەمکدایە .

دوو و سێ:لە خانەکانی مەمک و گرێ لیمفاویەکانی ژێر باڵ دایە .

چوار  :بڵاوبوونەوە بە ئەندامەکانی لەشدا .

لەبەر زۆربوونی ڕێژەی تووشبوون بەم جۆرەی شێڕپەنجە و بەربڵاوی، لەجیهاندا مانگێك تەرخان كراوە بۆ هۆشیاركردنەوە و گەیاندنی زۆرترین زانیاری بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لە پێناو زووتر وەرگرتنی چارەسەر و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی توشبوون بەم نەخۆشییە.

دەستنیشانکردنی پێشوەختە کلیلی زاڵبوونە بەسەر ئەم نەخۆشیە.

 

*لةثةيجي ريَكخراوي ئيَمةوة وةرطيراوة