ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وا بڕیارە سبەی سێشەممە 2022/10/18 كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر پیشانگایەكی هونەری لە ژێر ناونیشانی (چوارچێوەی تاڵ) بۆ هونەرمەندی شێوەكار حەمە هاشم بكرێتەوە، پیشانگاكە بە هاوكاری، بەرێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری، بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر... وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەبێت.ئەوەی جێگای باسە ئەم پیشانگایە لە 18-10 تاكو 25-10 بەردەوام دەبێت.