تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگری پاراستنی له میسر توانیان ژنێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ له ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕماو له شاری ئه‌سیوت به‌زیندویی رزگاربكه‌ن و ته‌رمی چوار كه‌سی دیكه‌ش ده‌ربهێنن، هۆكاری رزگاركردنی ئه‌و ژنه‌ش بۆ مۆبایله‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پاراستنی شارستانی توانیان ئه‌مه‌ل عه‌بدولخالق ساڵح له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕماو له ناوچه‌ی قۆڵتا له شاری ئه‌سیوت ده‌ربهێنن، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ده‌كات كه زیندوه، تیمه‌كانیش دوای هه‌شت كاتژمێر له‌گه‌ڕان و به‌دواداچون توانیان به‌زیندویی بیدۆزنه‌وه.
لیوا عیسام سه‌عد پارێزگاری ئه‌سیوت له‌باره‌ی روخانی باڵه‌خانه روخاوه‌كه رایگه‌یاندوه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانی توانیویانه ژنێكی به‌ساڵاچو له ژێر داروپه‌ردی باڵه‌خانه‌كه رزگاربكه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌رمی چوار كه‌سی دیكه‌شیان ده‌رهێناوه، به‌دواداچونیش به‌دوای ونبوهكانیش به‌رده‌وامه.
باسی له‌وه‌شكردوه، 12 ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس و چوار ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی فریاگوزاری وشكانی ڕه‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كراون، جگه له كارمه‌ند و ئۆتۆمبێله‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌ستیپێكردوه بۆ لابردنی داروپه‌ردی باڵه‌خانه‌كه و رزگركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی پێنج نهۆمی له ناوچه‌ی قۆڵتای رۆژئاوای شاری ئه‌سیوتی میسر داڕما، تاوه‌كو ئێستاش پێشبینیده‌كرێت ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ژێر باڵه‌خانه روخاوهكهدا بن.