ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

د.عادل

ئەمە سەلمێنراوە كە خواردنی بڕی زیادی شەكر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەرزدەكاتەوە هاوكات لەگەڵ كاریگەریی نەرێنی لەسەر تواناكانی مێشك. با بزانین كە نەخواردنی شەكر چی بەسەر لەشدا دێنێت؟ پاش وازهێنان لە خواردنی شەكر بە ماوەیەكی كورت: ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێن هاوكات لەگەڵ ئارەقەكردن و ناڕحەتی دەروونی. پاش چەند كاتژمێرێك: ئارەزووی خواردنی بۆ خۆراكی پڕچێژ زیاد دەبێت. پاش چەند رۆژێك لە وازهێنان: هەستكردن بە ئارامی بەرجەستە دەبێت، هەروەها بەپێی كەسەكە نیشانەی جیاواز سەرهەڵدەدەن وەكو: سەرئێشە، كەمی ئاستی وزەی لەش، هەندێك جاریش رێك پێچەوانەی ئەم نیشانانە بەدی دەكرێن بە شێوەی هەستكردن بە چاڵاكی و بەرزبوونەوەی ئاستی وزەی لەش بەبێ بوونی ئارەزووی حەزی خواردنی شەكر و شیرینی ئەگەرچی لەوانەیە كە هاوكات بێت لەگەڵ هەستی برسیبوون و تێنووبووندا. پاش یەك مانگ لە وازهێنان: ن ئارەزوو بۆ خواردنی شەكر و شیرینی نامێنێت هاوكات لەگەڵ هەستكردن بە سوودە تەندروستییەكانی وازهێنان لە شەكر كە بریتین لە: كۆنترۆلكردنی كێشی لەش، باشتربوونی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن واتە خۆاپارستنی زیاتر لە نەخۆشیی دڵ و جەلتەی مێشك، جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن لە سنووری ئاساییدا واتە خۆپاراستنی زیاتر لە نەخۆشیی شەكرە، باشتربوونی تەندروستیی ددانەكان و خۆپاراستنی زیاتر لە كلۆربوونیان، خۆپاراستنی زیاتر لە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.