ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوانە حەسەن ئەبوبەکر

بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ و ناڕاست دەربارەی کەسایەتیە ناسراوەکان بەردەوامە و ڕۆژانە بەهۆی هەندێک دەنگۆوە کەسانێک تووشی کێشە و گرفت دەبن و ناچاردەبن ڕوونکردنەوە بدەن.

ئەکتەری ناسراوی جیهانی براد بێت هەفتەی ڕابردوو لە گۆڤاری "National enquirer" بڵاوکرایەوە کە ناوبراو تووشی نەخۆشی ئالوودەبوون بووە بە ماددە کهولیەکان بەهۆی جیابوونەوەی لە ئەنجێلینا جولی و ناچار پەنای بۆ پزیشک بردووە تا چارەسەری نەخۆشیەکەی بکات، بەڵام لە پێگەی gossip cop بەفەرمی بەناوی براد بێتەوە وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە درایەوە و تەواوی هەواڵەکەی بەدرۆخرایەوە بە هەواڵێکی بێ بەڵگە و نادروست لەقەڵەمدرا.

هەربەهەمان شێوە خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی سیلینا گۆمێز لە گۆڤاری "life&style" بڵاوکرایەوە کە دووگیانە لە کوڕە هاوڕێکەی ویک ئاند و بەمزووانەش هاوسەرگیری دەکەن، بەڵام دواتر لەلایەن پێگەی gossip cop سەرچاوەی نزیک لە سیلیناوە هەواڵەکەی بەدرۆ خستەوە و وتی بەهیچ جۆرێک دووگیان نییە و هاوسەرگیریش ناکات لە ئێستادا.

سیلینا گۆمێز یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەمریکا و لەدایکبووی ساڵی 1992، جگە لە گۆرانی وتن ئەکتەرێکی دیاری سینەمایە و لەساڵی 2010-2012 خۆشەویستی ئەستێرەی بەناوبانگ "جاستن بێبەر" بوو، بەڵام بەهۆی ڕەفتارەکانی جاستنەوە، سیلینا ناچاربوو وازی لێبهێنێت.

براد بێت لەدایکبووی 1963 یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی هۆلیود و هاوسەری ئەنجێلینا جولی بوو، بەڵام ماوەی ساڵێکە کێشە کەوتۆتە نێوانیان و بڕیاڕی جیابوونەوەیان دا.