ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گەڵاجاف
درەنگانی شەوی رابردوو ئافرەتێكی بەتەمەن لە یەكێك لە زیندانەكانی كەكوك گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەڵێ ئەوئافەتە تووش بووی پەتای كۆرۆنابووەو بازگانی بەجەستەی مرۆفەەكردوە بۆیە خرابووە زیندانەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 26ی 1 ی 2021، عەقید یوسف ساڵح، بەرێوەبەری پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركوك ، بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند:" درەنگانی شەوی رابردوو ئافرەتێكی تەمەن 62 ساڵ بەناوی ( ه ع م ) لەنێو زیندانی تەسفیراتی كەركوك گیانی لەدەستدا."
گوتیشی :" ئەوئافرەتە پێشنر كاری كڕین وفرۆشتنی جەستەی مرۆڤی كردوە بەتایبەت كڕین و فرۆشتنی گورچیلە پاشتر ئاشكرا بووەو دەستگیركراوە."
ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشیگەیاند:" ئەو ئافرەتە تووشی پەتای كۆرۆناهاتبوو لەكاتی گواستنەوەی بۆنەخۆشخانەی شیفای تایبەت بەچارەسەری تووش بووانی پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە."