ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كەشتیی ئێڤەرگرین دوای چەند ڕۆژێك لە گیرخواردنی و وەستاندنی جوڵەی دەریاوانی لە كەناڵی سوێس لە میسر، بە تەواوی دەرهێندرا و گەڕایەوە شوێنی ئاسایی خۆی، ئێستا جوڵەی دەریاوانی ئاسایی بووەتەوە.

ئوسامە رەبیع سەرۆكی دەستەی كەناڵی سوێس رای گەیاند هەوڵەكانی دەرهێنانی كەشتییە گیرخواردووەكە سەركەوتوو بووە و ئێستا ڕەوتی جوڵەی دەریاوانای لە كەناڵەكە ئاسایی بووەتەوە.

دوای دەربازبوونی "ئێڤە گیڤن"، لانیکەم 369 کەشتیی دیکە لە چاوەڕوانیدان بۆ دەربازبوون لە کەنداوەکەوە، ئوسامە رەبیع، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی کەنداوی سوێس رایگەیاندووە، دوای دەربازبوونی کەشتییەکە "یەک چرکەش بەفیڕۆ نادەین"

كەشتیی ئێڤەرگرین لەوەتەی رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جوڵەی دەریاوانی لەم رێرەوە ئاوییە جیهانیییە گرنگەدا وەستاندبوو، بە جۆرێك كاریگەری كردبووە سەر تەواوی ڕەوشی بازرگانی و ئابووریی جیهان، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ڕەشەباوە كەشتییەكە جڵەوی لەدەست دابوو و بە پانی ڕێڕەوی كەناڵی سوێسی داخستبوو.