ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

                                                                                                                                                                                                         

سعودیە و عێراق لە بواری وزە و وزەی نوێ و چالاککردنی پلانی کاری هاوبەش رێککەوتن.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، هەردوولا لەبارەی بەردەوامیدان لە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردنی یەکتر لە بواری نەوت لە چوارچێوەی کارکردن لە رێکخراوی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس و پابەندبوون بە هەموو رێککەوتن و میکانیزمەکانییەوە رێککەوتن.

هاوکات، لەسەر ئاستی وزەش، هەردوولا رێککەوتن لەسەر بەستنی هێڵێکی کارەبا بۆ هەردوو وڵات و کارکردن لەسەر بەهێزکردنی وەبەرهێنانی سعودیە لە عێراق و فراوانکردنی چالاکی کۆمپانیا سعودییەکان لەسەرجەم کایە و بوارەکاندا.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولا رێککەوتن لەسەر دوورکەوتنەوە لە باجی دوولایەنە لەسەر کاڵا و شمەکە هاوردەکانی نێوان دوو وڵات و بەهێزکردنی کەرتی چالاکییەکانی کەرتی تایبەت.

دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و لەگەڵ محەمەد سەلمان شازادەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەند رێککەوتنێکیان واژۆکرد.