ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، پاش ٢٧ رۆژ لە داواکاری بۆ سەردانیکردنی زیندانیکراوانی بادینان رێگەیان پێدراوە لیژنەکەیان سەردانیان بکەن، دەشڵێت، "بارودۆخی زیندانییەکان زۆر خراپە.

بڕیاردەری لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، زیندانیکراوانی بادینان لە هۆڵێکدا ١٣٥ کەسی تێدایە و بەشێک لە زیندانیکراوەکانیش توشی نەخۆشی جۆراوجۆربوون و بارودۆخی دەرونی زۆربەشیان باش نییە و رووخاون."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەیەک پاکێج و بەجیاجیا سەردانی هەر پێنج زیندانییەکەی بادینایان کردووە و زیندانییەکان ئەو تۆمەتانەیان رەتکردوەتەوە کە ئاڕاستەیان کراوە، هاوکات، وتەی یەکێک لە زیندانیکراوەکانیش دەگێڕێتەوە کە تۆمەتبار کراوە بەهەڵگرتنی چەک بەڵام تۆمەتبارەکە وتوویەتی، " هەرگیز نەمهێشتووە منداڵەکەشم تەنانەت دەمانچەی پلاستیکیش بەکاربهێنێت لەبەر ئەوەی جۆرێک لە توندوتیژی لە مێشکیدا تۆمار نەبێت."

بەدریە ئیسماعیل لە زاری یەکێک لە گیراوەکانەوە باسی لەوەکردووە، "من ئەگەر هەڕەشەم بەخێزانەکەم لێبکرێت ئامادەم سەری خۆم دابنێم، کێ لەئێوە ئامادەیە هەڕەشەی بەخێزانی لێبکرێت و ئەو شتەی بەرامبەری روبەڕوی دەبێتەوە قبوڵی نەکات."

بڕیاردەری لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی داواکاری گیراوەکانیشەوە دەڵێت، داوای ئەوان بۆ دەرەوە یەکەم شت ئەوەیە کە داوای ئەوان بگەیەنن بە نەتەوە یەکگرتووەکان تا پێداچوونەوە بەحوکمەکەیاندا بکەن بە گشتی داوای تەمیزی حوکمەکەیان دەکرد و داوای بینینی کەسوکاریان و پارێزەرەکانیان دەکەن.