ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا 7810 (حه‌وت هه‌زار و هه‌شتسه‌د و ده‌) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبوان گه‌یشته‌ 956.860 (نۆسه‌د و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار و هه‌شتسه‌د و شه‌ست) توشبو.

راگەیەندراوەكە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 5817 (پێنج هه‌زار و هه‌شتسه‌د و حه‌ڤده‌) توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌ و كۆی گشتی چاكبوانی كۆرۆنا گه‌یشته‌ 837336 (هه‌شتسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار و  سێسه‌د و سی و شه‌ش) كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌ دوێنێوه‌ 49 (چل و نۆ) توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 5 (پێنج) كه‌سیان له‌ سلێمانی، 5 (پێنج) كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 6 (شه‌ش) كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا زۆرترین مردنه‌ تۆماركرابێت.كۆی گشتی مردن گه‌یشته‌ 14885 (چوارده‌ هه‌زار و هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و پێنج) كه‌س.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 14339 (چوارده‌ هه‌زار و سێسه‌د و سی و نۆ) ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان به‌كارهێندراوه‌، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 197914 (سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و چوارده‌) ژه‌م.