ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 22 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 15 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 714 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 994 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی هەزار و 22 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای دهۆک بووە کە 491 کەس بوون، لە هەڵەبجەش کەمترین تووشبوو تۆمارکراوە کە پێنج کەس بوون.

هەروەها لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 15 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین تووشبوو گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەس بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەستنەداوە.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٢٠)

١. پشکنین: (٧٩٩٤ پشکنینی نوێ)

• (٢٣٥٠) هەولێر

• (١٩٣٩) سلێمانی

• (٢٩٦٤) دهۆك

• (٢٥٠) هەڵەبجە

• (٤٣٢) گەرمیان

• (٥٩) ڕاپەڕین

 

٢. تووشبوو: (١٠٢٢ تووشبووی نوێ)

• (١٩٣) هەولێر

• (٢٨٢) سلێمانی

• (٤٩١) دهۆك

• (١٥) هەڵەبجە

• (٣٦) گەرمیان

• (٥) ڕاپەڕین

 

٣. چاکبوون: (٧١٤ چاکبوون)

• (١٠١) هەولێر

• (٢١٩) سلێمانی

• (٣٢٤) دهۆك

• (٥) هەڵەبجە

• (٥٩) گەرمیان

• (٦) ڕاپەڕین

 

٤. مردن: (١٥ مردن)

• (٤) هەولێر

• (٤) سلێمانی

• (٥) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٢) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٥٦٨٩٩١ (٥٥١٦٥٤ هەولێر، ٣٥٤٠٧٧ سلێمانی، ٦٥٣٠٧٥ دهۆك، ١٠١٨٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٤٢٧٤٦ (٤٧٠٦٧ هەولێر، ٤٢٤٤٣ سلێمانی، ٤٩٨٨٥ دهۆك، ٣٣٥١ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٩٦١٠ (٤٠١٢٣ هەولێر، ٣٣٦١٨ سلێمانی، ٤٢٨٦٠ دهۆك، ٣٠٠٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٩٢٢٥ (٥٨٦٨ هەولێر، ٧٠٠٩ سلێمانی، ٦١٥٠ دهۆك، ١٩٨ هەڵەبجە)

مردن ٣٩١١ (١٠٧٦ هەولێر، ١٨١٦ سلێمانی، ٨٧٥ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢١ی نیسان ٢٠٢١