ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەی ئەمڕۆ گه‌نجێكی تەمەن (٢١) ساڵ خۆی له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی خۆی خستەخوارەوە و کەوتەسەر ئۆتۆمبێلێک. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١ی ئایار له‌ شاری دھۆك گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خۆی له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و کەوتەسەر ئۆتۆمبێلێک به‌سه‌ختی برینداربوو.

لە دوای رووداوەکە گه‌نجه‌كه‌ گه‌یه‌نرایە نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی پارێزگای دهۆك، به‌ڵام له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌.