ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە هۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا دانیشتوانی گوندی کێستە گوندەکەیان چۆڵکرد. تا ئێستا سوپای تورکیا حەوت خاڵی سەربازی لە گوندەکانی بەرواری باڵا دامەزراندووە.

بە هۆی هێرشە بەردەوامەكانی تورکیا، بە بیانوی راوەدونانی گەریلكانی پەكەكە دانیشتوانی گوندی کێستە گوندەکەیان چۆڵکردو دەربەدەربون، لەماوەی 31 ساڵی رابردوو بەهۆی بۆردومانەكانی تورکیا ، سێ جار گوندی کێستە ئاوەدان کراوەتەوە و بەجێهێڵدراوە.

بە پێی زانیاریەكان گوندی كێستە 32 ماڵ بوون بە تەواوی باریان کرد و گوندەکە چۆڵکرد".

بۆردوومانەکانی توركیا مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، ماوەی دوو هەفتەیە بۆردومان وهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر بنكەوبارەگاكانی پەكەكە بەردەوامەو ئاگری شەر نزیك بۆتەوە لە هاوڵاتیانی مەدەنی سنورەكە، دواجار بەدووری 50 مەتر گوللە تۆپ لە نزیک گوندی چەلکا کریستیان کەوتووەتە خوارەوە بەڵام نەتەقیوە.

لە 23ی نیسانی 2021ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەورە برووسکە" بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری ئامێدی دەستپێکردووە.