ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هێزكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سەرەرای بەكارهێنانی چەكی كیمیایی سوپای توركیا داگیركەر لە ناوچەكانی شەڕ لە بادینان، ناتوانێت پێشڕەویی بكات و لە بەرامبەر گەریلادا شكست دەهێنێت.

ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا دوایین زانیاریی لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی گەریلا و سوپای توركیا بڵاوكردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ٧ی ئایار لە كاتژمێر 10:30 و 10:40 خولەك سوپا لە سەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا كردە ئامانج، لەو چالاكییەدا ئامانجەكەن سەركەوتووانە بۆردومانكران.

ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە:

”هێزەكانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی‌كات كاتی ئازادییە‌ بە چالاكیی بەهێز لەدژی هێرشی داگیركەری دەوەستنەوە.

زانیاریی ورد دەربارەی چالاكی هێزەكانی ئێمە بەم شێوەیە:

هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ٧ی ئایار لە كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٠:٤٠ خولەك داگیركەرانیان لە سەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا ئامانجەكەن سەركەوتووانە بۆردومانكران.

‘چالاكی لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس‌

٧ی ئایار لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ لە سەر گردی شەهید مونزوور لە ناوچەی مام ڕەشۆی ئاڤاشین بە چەكی قورس داگیركەران كرانە ئامانج. لەو چالاكییەدا ئامانجەكان گورزی سەختیان بەركەوت، ژمارەی كوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

٧ی ئایار كاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٧:٠٠ هێزەكانی ئێمە بەچەكی قوورس داگیركەرانیان لە دەڤەری ئارس فارسی هەرێمی ئاڤاشین كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا سەنگەرەكانی داگیركەران كرانە ئامانج. دوای چالاكییەكە داگیركەران گەلی ئاڤاشینی بۆردوومانكرد.

٧ی ئایار لە كاتژمێر ٢٠:٠٠ داگیركەران تونێلەكانی شەڕی دەڤەری ئارس فارسی ئاڤاشینیان بۆردومانكرد، دوای ئەوەی بڕێكی زۆر بۆمبی گازی ژەهراوییان خستە ناو تونێلەكان ویستیان پێشڕەویی بكەن، هێزەكانی ئێمە لە مەودایەكی نزیكەوە داگیركەرانیان كردە ئامانج، لەو شەڕەدا داگیركەران هیچ ئەنجامێكیان دەست نەخست و ناچار بوون لە تونێلەكان دوور بكەونەوە.

داگیركەران كە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئێمەدا ناتوانن ئەنجام دەست بخەن و پیشڕەویی بكەن، ٨ی ئایار كاتژمێر ٠٩:٠٠تونێلەكانی شەڕیان بە بۆمبی كیمیایی كردە ئامانج. سەرەڕای ڕێبازی دژە مرۆیی دەوڵەتی تورك گەریلا وەڵامیكی تووندی داگیركەرانیان دایەوە و گورزی سەختیان لە داگیركەران وەشاند.

‘ لەچوارچێوەی جەنگی خابوور‌

٦ی ئایار لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ گەریلاكانی یەژاستار لە مەیدانی خانتووری هەرێمی هەفتانین ، لە گردی بەرخۆدان، كە جموجوڵی داگیركەران هەبوو، بە تاكتیكی سابۆتاژ بە شێوەیەكی كاریگەر لەداگیركەرانیان دا. دوای چالاكییەكە داگیركەران ناوچەكەیان تۆپ بارانكرد.

هێرشی ئاسمانی

هێرشی ئاسمانی سوپای داگیركەری تورك بۆسەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەكات.

زانیاریی ورد بەم شێوەیە:

٧ی ئایار كاتژمیر لەنێوان ٠٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ دەورووبەری گوندی هرۆرێ، زناری كەستێ و گوندی كەستێ لە هەرێمی مەتینا بۆردومانكرا.

٨ی ئایار كاتژمێر ٠٨:٠٠ گردی زەندوورای ناوچەی مەتینا بۆردومانكرا.

٧ی ئایار كاتژمێر ٠٨:٣٠ قادی كەنیشكای زاپ بۆردومانكرا.

لەو بۆردوومانانەی سوپای داگیركەری توركیادا هیچ زیانێك بەر هێزەكانی ئێمە نەكەوتووە.