لە پارێزگای نەجەف، کەسێک تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت کە لە چوار کەس پێکهاتوون ( دایک وباوك و برا و خوشکێکی) دواتر، بکوژەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیردەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13/5/2021، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەجەف لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەجەف لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی وەفا، دەستبەجێ تیمێکیان پێکهێناوە بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی پۆلیسی نەجەف و ئەندامییەتی هەریەک لە بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کەرار و ئەفسەرانی نووسینگەکە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان لەبارەی تاوانەکە و دۆخی دەوروبەری شوێنەکە، گومانیان لەسەر یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە دروستبوو، کە کوڕی تاوانلێکراوە، دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەوەداناوە، بە هاوکاریی یەکێک لە خزمەکانی، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە، بەشێوەیەک دوای ئەوەی لە ماڵەوە دەریان دەهێنێت، دایک و برا و خوشکێکی دەکوژێت و فڕێیان دەداتە نێو ئاوەڕۆیەک لە ناوچەیەکی دوورە دەستی نزیک دەریای نەجەف، ئەو شوێنە زۆر دوورە لە سەنتەری پارێزگای نەجەف، دواتر گەڕاوەتەوە ماڵەوە بۆ تەواوکردنی تاوانەکەی، باوکیشی کوشتووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەجەف هۆکاری ئەو تاوانە "دەستگرتن بووە بەسەر ماڵی خێزانەکەی دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەریەكە لە شارەكانی، سلێمانی و کەلار و کۆیە و رانیە ، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەیەکەم رۆژی جەژندا بۆ پشتیوانیکردنی سزادراوانی بادینان لەو ناوچانە گردبونەوە و داوای ئازادکردنیان کرد.

No description available.

No description available.

No description available.ط

بە هۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا دانیشتوانی گوندی کێستە گوندەکەیان چۆڵکرد. تا ئێستا سوپای تورکیا حەوت خاڵی سەربازی لە گوندەکانی بەرواری باڵا دامەزراندووە.

بە هۆی هێرشە بەردەوامەكانی تورکیا، بە بیانوی راوەدونانی گەریلكانی پەكەكە دانیشتوانی گوندی کێستە گوندەکەیان چۆڵکردو دەربەدەربون، لەماوەی 31 ساڵی رابردوو بەهۆی بۆردومانەكانی تورکیا ، سێ جار گوندی کێستە ئاوەدان کراوەتەوە و بەجێهێڵدراوە.

بە پێی زانیاریەكان گوندی كێستە 32 ماڵ بوون بە تەواوی باریان کرد و گوندەکە چۆڵکرد".

بۆردوومانەکانی توركیا مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، ماوەی دوو هەفتەیە بۆردومان وهێرشی سوپای توركیا بۆ سەر بنكەوبارەگاكانی پەكەكە بەردەوامەو ئاگری شەر نزیك بۆتەوە لە هاوڵاتیانی مەدەنی سنورەكە، دواجار بەدووری 50 مەتر گوللە تۆپ لە نزیک گوندی چەلکا کریستیان کەوتووەتە خوارەوە بەڵام نەتەقیوە.

لە 23ی نیسانی 2021ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەژێر ناوی "ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەورە برووسکە" بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری ئامێدی دەستپێکردووە.

 

هێزكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سەرەرای بەكارهێنانی چەكی كیمیایی سوپای توركیا داگیركەر لە ناوچەكانی شەڕ لە بادینان، ناتوانێت پێشڕەویی بكات و لە بەرامبەر گەریلادا شكست دەهێنێت.

ناوەندی ڕاگەیەندنی هێزكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا دوایین زانیاریی لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی گەریلا و سوپای توركیا بڵاوكردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ٧ی ئایار لە كاتژمێر 10:30 و 10:40 خولەك سوپا لە سەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا كردە ئامانج، لەو چالاكییەدا ئامانجەكەن سەركەوتووانە بۆردومانكران.

ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە:

”هێزەكانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی‌كات كاتی ئازادییە‌ بە چالاكیی بەهێز لەدژی هێرشی داگیركەری دەوەستنەوە.

زانیاریی ورد دەربارەی چالاكی هێزەكانی ئێمە بەم شێوەیە:

هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ٧ی ئایار لە كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٠:٤٠ خولەك داگیركەرانیان لە سەر گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا ئامانجەكەن سەركەوتووانە بۆردومانكران.

‘چالاكی لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی بازەكانی زاگرۆس‌

٧ی ئایار لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ لە سەر گردی شەهید مونزوور لە ناوچەی مام ڕەشۆی ئاڤاشین بە چەكی قورس داگیركەران كرانە ئامانج. لەو چالاكییەدا ئامانجەكان گورزی سەختیان بەركەوت، ژمارەی كوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

٧ی ئایار كاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٧:٠٠ هێزەكانی ئێمە بەچەكی قوورس داگیركەرانیان لە دەڤەری ئارس فارسی هەرێمی ئاڤاشین كردە ئامانج. لەو چالاكییەدا سەنگەرەكانی داگیركەران كرانە ئامانج. دوای چالاكییەكە داگیركەران گەلی ئاڤاشینی بۆردوومانكرد.

٧ی ئایار لە كاتژمێر ٢٠:٠٠ داگیركەران تونێلەكانی شەڕی دەڤەری ئارس فارسی ئاڤاشینیان بۆردومانكرد، دوای ئەوەی بڕێكی زۆر بۆمبی گازی ژەهراوییان خستە ناو تونێلەكان ویستیان پێشڕەویی بكەن، هێزەكانی ئێمە لە مەودایەكی نزیكەوە داگیركەرانیان كردە ئامانج، لەو شەڕەدا داگیركەران هیچ ئەنجامێكیان دەست نەخست و ناچار بوون لە تونێلەكان دوور بكەونەوە.

داگیركەران كە لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئێمەدا ناتوانن ئەنجام دەست بخەن و پیشڕەویی بكەن، ٨ی ئایار كاتژمێر ٠٩:٠٠تونێلەكانی شەڕیان بە بۆمبی كیمیایی كردە ئامانج. سەرەڕای ڕێبازی دژە مرۆیی دەوڵەتی تورك گەریلا وەڵامیكی تووندی داگیركەرانیان دایەوە و گورزی سەختیان لە داگیركەران وەشاند.

‘ لەچوارچێوەی جەنگی خابوور‌

٦ی ئایار لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ گەریلاكانی یەژاستار لە مەیدانی خانتووری هەرێمی هەفتانین ، لە گردی بەرخۆدان، كە جموجوڵی داگیركەران هەبوو، بە تاكتیكی سابۆتاژ بە شێوەیەكی كاریگەر لەداگیركەرانیان دا. دوای چالاكییەكە داگیركەران ناوچەكەیان تۆپ بارانكرد.

هێرشی ئاسمانی

هێرشی ئاسمانی سوپای داگیركەری تورك بۆسەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بەردەوام دەكات.

زانیاریی ورد بەم شێوەیە:

٧ی ئایار كاتژمیر لەنێوان ٠٧:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ دەورووبەری گوندی هرۆرێ، زناری كەستێ و گوندی كەستێ لە هەرێمی مەتینا بۆردومانكرا.

٨ی ئایار كاتژمێر ٠٨:٠٠ گردی زەندوورای ناوچەی مەتینا بۆردومانكرا.

٧ی ئایار كاتژمێر ٠٨:٣٠ قادی كەنیشكای زاپ بۆردومانكرا.

لەو بۆردوومانانەی سوپای داگیركەری توركیادا هیچ زیانێك بەر هێزەكانی ئێمە نەكەوتووە.

٨٤ ساڵ پێش ئەمرۆ، بە فەرمانی مستەفا كەمال ئەتاتورك خەڵکی دەرسیم لە باکووری کوردستان، بە بیانووی یاخیبوون، دەرسیمییەكان كومەڵكوژ كران.
بە گوێرەی ئامارە فەرمیەكان، لە كۆمەڵكوژی دەرسیمییەكان كە ساڵی ١٩٣٧ دەستی پێكرد، ١٦ هەزار كەس كوژراون، ئەمە جگە لەوەی بە هەزاران منداڵ لە باوك و دایكیان دابڕان و درانە بنەماڵەکانی تر تاكوو كۆیلە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن و لە کۆتاییدا بکرێنە تورک.
دەوڵەتی توركیا، ویستی ناسنامە و كولتوور و مەزهەبی دەرسیمییەكان بسڕێتەوە، بۆیە سوپا گازی ژەهراویی دژی كوردە دەرسیمییەكان بەكار هێنا بەو شێوە دڕندانەیە پەلاماری دان.
لە یادی 84 ساڵەی كۆمەڵكوژیی دەرسیم چەند داواكاریەك دەخەنە روو، لەوانە ڕێکەوتی ٤ی٥ وەكوو كۆمەڵكوژیی دەرسیم بناسێنن وهەروەها ناوی دەرسیم دووبارە بگەڕێتەوە، بە فەرمی داوای لێبوردن لە خەڵكی دەرسیم بكرێت.
ئەو كەسانەی لەو كۆمەڵكووژییەدا شاربەدەر كران، ئەو كەسانەی ون و بێسەروسوێنن و ئەو منداڵانەی دراونەتە خانەوادەی تر بۆ بەخێوكردن لە لیستێكدا ئاشكرا بكرێن. هەروەها پێویستە مەزاری سەید رەزای دەرسیم و هاوڕێكانی نیشانی خەڵك بدرێت و بزانرێت لە كوێیە.
زمانی دایكمان كە (كرمانجی، زازاكی)یە بە فەرمی بناسرێت، هەروەها بیروباوەڕی عەلەوییەكان بە ئازادانە بناسرێت و دروستكردنی دەریاچەی (مونزوور) هەڵبوەشێتەوە.
بەڵام دەوڵەتی توركیا بە هیچ شێوەیەك دان بە كۆمەڵكوژیی دەرسیمییەكاندا نانێت و، دەڵێت ئەوەی كراوە بۆ پاراستنی دەوڵەتی توركیا بووە. هەروەك چۆن دان بە كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكان لە ساڵی ١٩١٥دا نانێن كە سوپای عوسمانییەكان یەك ملیۆن ئەرمەنییان كۆمەڵكوژ كرد.

 

مجموعات فرعية