ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦٤ دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٥٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

دوێنێ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٨١ سەنت بوو، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە ٥٩ دۆلار و ٥٣ سەنت فرۆشرا.