ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەرشەد ساڵحی دەڵێت " لە پرۆژە یاسای بودجەدا، بەشێوەیەکی سەرەتایی رەزامەندی پێشاندراوە لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی".

 ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە دەڵێت " لە پرۆژەی بودجەدا  بەشیوەیەکی سەرەتایی داوایان کردووە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی دابەزێنرێت و لەو بارەیەوە رەزامەندی پێشاندراوە".

ئەرشەد ساڵحی لەبارەی گفتوگۆکانەوە دەڵێت " گفتوگۆکان لەسەر بودجە بەردەوامن و هێشتا کێشەی نێوان هەرێم و کوتلەکان چارەسەر نەکراوە".

لە ٢٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا نرخی ١٠٠ دۆلاری بەرزبکاتەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار، ئەم هەنگاوەش لە ڕووی داراییەوە قازانجێکی گەورەی بە حکومەت گەیاند، بەڵام توانای کڕینی هاوڵاتیانی دابەزاند و بووە مایەی رەخنەیەکی بەرفراوان لەلایەن هاوڵاتیانەوە.