ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کەناڵەکانی راگەیاندنی میسر بڵاویانکردەوە، نەوال سەعداوی پزیشکی دەرونی، ڕۆماننوسی دیاری میسر و  داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان رۆژی یەکشەممە لەتەمەنی 90 (نەوەد) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

مونا حلمی، کچی نەوال سەعداوی بەدەزگاکانی راگەیاندنی وڵاتەکەی راگەیاندوە، ئەمڕۆ نەوال سەعداوی پزیشکی نەخۆشییەکانی سنگ و دەرونی، نوسەری دیاری میسر و یەکێک لە چالاکوانەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان لەتەمەنی 90 (نەوەد) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

نەوال سەعداوی ساڵی 1931 لە (کفر گحلە)ی سەر بەپارێزگای قلیوبیە-ی میسر لەدایکبوە و لەبوارەکانی دەرونناسی،  مافەکانی مرۆڤ و ژنان چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی هەیە و لە بواری نوسیندا چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.

یەکەمی بەرهەمی نوسینی رۆمانێک بوە بەناوی (بیرەوەرییەکانی دکتۆرەیەک) کەساڵی 1958 بڵاویکردەوە، بەشێک لە بەرهەمەکانیشی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.

نەوال سەعداوی خاوەنی ژمارەیەک خەڵاتی ناوخۆیی وڵاتەکەیی و جیهانییە لەوانەش؛ خەڵاتی 100 ژنی سەرکردە و کاریگەر لەلایەن کەناڵی بی بی سی لە ساڵی 2015، خەڵاتی ماکبراید بۆ ئاشتی لە سویسرا لەساڵی 2012 و خەڵاتی باکور و باشور لە ئەنجومەنی ئەوروپا لە ساڵی.