ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ماوەی چەند مانگێکدا دەگەڕێتەوە بۆ پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیایەکی سەربە خۆی.

راوێژکار و گوتەبێژی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠ی ترەمپ، جاسۆن میلەر، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆمی فۆکس، رایگەیاند: ''ترەمپ لە ماوەی دوو یان سێ مانگدا دەگەڕێتەوە بۆ سۆشیال میدیا''.

میلەر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سۆشیال میدیایە سەربە خۆدی ترەمپ دەبێت و، رایگەیاند: ''ئەوە بە تەواوی یاریەکە سەرلەنوێ تەواو دەکات و، هەمووان تەماشای دەکەن تا ببینن سەرۆک ترەمپ چی کردووە''.

هەروەها میلەر باسی لەوە کرد کە ترەمپ داواکاری لە زۆر کۆمپانیا وەرگرتووە بۆ ئەو پلاتفۆڕمە نوێیەی سۆشیال میدیا و، دەستیکردووە بە دامەزراندنی تیمەکەی خۆی و، رایگەیاند: ''دەبێتە پلاتفۆڕمێکی گەورە، دەیان ملیۆن کەس دەچنە ناوی''.

هەریەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووک کە ناوەندەکەیان لە ئەمریکایە، بە هۆی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ کە گیانلەدەستدانی پێنج کەسی لێکەوتەوە، سەرەتا هەژمارەکانی ترەمپیان بەشێوەیەکی کاتیی و دواتر بۆ هەمیشەیی هەڵپەسارد.