ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و پێكدادانێكی چه‌كداریدا له‌ باشوری پارێزگا  ى نه‌جه‌ف‌ بازرگانێكی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كوژراوه‌ و 2 (دو) بازرگانی دیكه‌ش برینداربون.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك  له‌ قه‌زای مه‌نازره‌ی باشوری پارێزگای نه‌جه‌ف كه‌ ژماره‌یه‌ك بازرگانی گه‌وره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدا نیشته‌جێبوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه‌، 2 (دو) بازرگان كوژراون و بازرگانێكی دیكه‌ش  به‌سه‌ختی برینداربوه‌.

راشیگه‌یاند، بازرگانه‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی ده‌ستیه‌وه‌ روبه‌ڕوی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه‌، تاوه‌كو ئێستاش زیانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌زانراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارلاۆی شوێنی ڕوداوه‌كه‌یان داوه‌ و ته‌رمه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆپه‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، هاوكات برینداره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.