ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند،" ئەمریکا بەتوندیی ئیدانەی پەلامارەکانی رژێمی ئەسەد و فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا دەکات، کە بونە هۆی كوژرانی چەندین هاوڵاتی مەدەنی".

باسی لەوەشکردوە، رژێمی ئەسەد تۆپبارانی نەخۆشخانەیەکی شارۆچکەی ئه‌تاریب کردوە و لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و چەندین کەسی دیکەش برینداربون، ئەمە لە کاتێکدا ئەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان و لە چوارچێوەی ناوچەی ئارامدا بون.

نێد پرایس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەروازە سنورییە رۆڵێکی گرنگی لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە لێقەوماوانی سوریا هەیە.

دوێنێ شەو لە ئاکامی بۆردومانێکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب، 4 (چوار) کارمەندی نەخۆشخانەی ئەتاریب کوژران و 7 (حەوتی) دیکەش برینداربون.