ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوانە حەسەن ئەبوبەکر/ پەیامنێری ڕێگای کوردستان/بەریتانیا

رێکخراوەکانی خێرخوازی و کاروباری پەناھەندەو خەڵکی دژە پەنابەرو پێچەوانەکەشی چاویان لەسەر کۆتاییەکانی ھەفتەیە، تا وتارە نوێ کەی وەزیری ناوخۆی بریتانیا ببینن کە تیایدا پلانەکانی وەزارەتەکەی ڕادەگەیەنێت و سیستمی پەنابەری لە وڵاتەکەدا بە تەواوی دەگۆڕدرێت.

سەروەختێکە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بانگەشەی ئەوەدەکات سیستمی پەنابەری بەریتانیا لاوازەو پێویستی بە گۆڕانکاری ھەیە، ئەو پێشترو لە کۆتای ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دا ڕایگەیاند ئازاری ٢٠٢١ پلانەکان ڕادەگەیەنین و لە نیسانی ھەمان ساڵ دەچنە بواری جیبەجێکردنەوە .

پلانەکان چین و بۆ کێن ؟

پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند"جەوھەری پلانی نوێمان بۆ کۆچ بنەمایەکی سادەیە و ھەموان بە سانای تێیدەگەن، ئەویش ئەوەیە لەمەو پاش دەستگەیشتن بە سیستمی پەنابەری بەریتانیا( ئیقامە)،لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت،نەک لەسەر بنەمای پارەدان بە قاچاخچی و بەزاندنی سنورەکان !.

ھەروەھا پلانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەھایە،ھەڵمەتێکی گەورە بۆ دەستگیرکردنی ئەو باندوکەسانە دەستپێبکەن کە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەکەن .

پاتێل وتیشی"ئێمە دەبێت یارمەتی ئەوکەسانە بدەین کە پێویستیان بە یارمەتی ئێمە ھەیەو لە کەمپەکان دان لە وڵاتان و لە بارودۆخێکی سەخت دان،نەک ئەو پەناھەندانەی پارەیە زۆردەدەن بە چەتەکانی ڕێگا تا بیان گەیەننە خاکی ئەوروپا!.پەنابەرانی سوریشی بە نمونە ھێنایەوە کە تائێستا ھاوکاری ٢٠ ھەزاریان لێکراوە کە لە شەڕوکوشتاری سوریا دەربازیان بووە.

وەزیری ناوخۆ باس لە رێگای قاچاخ دەکات و دەڵێت" قاچاخچیەکان گوێ بە ژیانی مرۆڤ نادەن و لە پێناو بە دەشت ھێنانی پارە ھەموو ڕێگایە مەترسیەکان دەگرنە بەر کە زۆرجار ژن و منداڵ بوونەتە قوربانی. ئێمە ئەگەر ڕێگە بەم قاچاخچیانە بدەین لە ئەگەری بەردەوامی بوونیان دا زیانی تەنھا لە ڕووی ئەخلاقی یەوە نیە، بەڵکو لە لایەکی دیکەوە دژی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی مانە.

چی ئاشکرا بووە؟

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت بۆمان ڕوون بۆتەوە کە تەنھا مرۆڤ نیە بە قاچاخ دەھێنرێتە خاکەکەمان ، بەڵکو چەک و دەرمان مادەی بێھۆشکەرو جگەرە بە شێوەی نایاسایی دەھێنرێتە وڵاتەکەمان و ئێمەش لەمەو پاش بە توندی ڕووبەڕویان دەبینەوە و کارەکانیان ڕادەگرین.

چی بە پەناخوازان دەڵێت؟

پاتێل لەسەر ھاتنی پەناخوازان دەوەستێت و دەڵێت"دڵی پلانی نوێمان بۆ کۆچ، بنەمایەکی سادەیە: دەستگەیشتن بە سیستەمی پەنابەریی بەریتانیا دەبێت لەسەر بنەمای پێویستی بێت، نەک لەسەر توانای پێدانی پارە بە خەڵکی قاچاخچی، ئەگەر پەناھەندەیەی دێتە بەریتانیا بە نایاسایی لە ڕێگەی وڵاتێکی سەلامەتەوە کە مافی پەنابەریی تێدا بوو، دەبێت بۆستێت ، چونکە دەتوانێت داوای مافی پەنابەری بکەن، پەنا بۆ مەترسی دیکەی ڕێگا نەبات، تۆ پێویستت بە ئارامی یە وڵاتانی ئەوروپا ئارامی تیایە ، ئەگەر مەبەستت پەناھەندەییە لەوێ بمێنەوە، نەک بەریتانیا بە وڵاتێکی پەسەنتر بزانن و بۆی دێن .

 لە بارەی ئیقامەوە؟

وەزیری ناوخۆ دەڵێت'ئەم سیستەمەی ئێستا پەیرەو دەکرێت لاوازە و شکستخواردوە، ئێمە ژنان و منداڵانی مستەحەق دەبینین کە پاڵیان پێوە نراوە بۆ دواوەی ڕیزەکە. وە پارەیەکی زۆریش لە پرۆسەی پەنابەری سەرف دەکرێت و هەروەها کاتی دادوەری بەفیڕۆ دەدات، وە ئەم سیستەمە نوێیە وەھای کردووە کە ناردنەوەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لە وڵات نیە دواکەوێت !.

وەزیری ناوخۆ باس لەوەش دەکات کە "ئەو چاکسازییانەی لەم هەفتەیەدا لە پلانی نوێی خۆمان بۆ کۆچ ڕایدەگەیەنم ، کۆتایی بەوە دێت و گۆڕانکاری زۆر پێویست ئەنجام دەدات لە پرسی کۆچ دا.

وە ئێمە دەبینە خاوەنی سیستەمێکی نوێ لە بواری پەنابەری کە پاراستن پێشکەش بەو ۆەنابەرانە دەکات کە بە یاسای و سەلامەت ڕێڕەویان بۆ گەشتن بە بەریتانیا پێشکەش کردوەو پێی پێی دەگەن. وە ئێمە لەمەو پاش دادپەروەرانە دەبین و کاریگەری سیستمەکەمان زیاتر دەکەین، ئەوانەی کە مستەحەقن و پێویستیان بە مافی پەنابەریهەیە بپارێزین و پشتیوانیان لێبکەین . وە ئاسانکردنی لابردنی ئەوانەی لە بەریتانیا کە مافیان نییە لێرە بن و بیان نێرینەوە ، لە ھەمووی گرنگتر سیستەمە نوێکەی پەیرەو دەکرێت بە ئامانجی پاراستنی سنورەکانمانە لەمەو پاش .

وەزیری ناوخۆ کۆتای قسەکانی بەوە دەھێنێت کە " ئێمە سیستەمێکی نوێی کۆچمان پێشکەش کردووە کە لەسەر بنەمای خاڵە گرنگی و پێویستی یەکان دامەزراون ، ئێمە سیستمەی ۆەنابەری وڵاتەکەمان لاواز ببو وە ئێستاش سیستەمی پەنابەرێتیە خراپەکەمان چاک دەکەینەوە.