ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی وەڵامی لێدوانەکانی دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسای دایەوە و رایگەیاند، ئەو لێدوانانە نادادوەرین و مایەی قبوڵکردن نین.

بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، لەراگەیەنراوێکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی وەڵامی رەخنەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی تورکیای دایەوە و رایگەیاند، ئەو لێدوانانە لەئاستی سەرکردایەتیکردن و پێویستی قۆناغەکەدا نین، ناداد پەروەرانەیە و جێگای قبوڵکردن نین.

دوێنێ سێشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، پێویستە هاوپەیمانی ناتۆ پێگەی تورکیا لەهاوپەیمانێتییەکە یەکلایی بکاتەوە و یەکێتی ئەوروپاش هەڵوێستێکی توندتر بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا بنوێنێت.

وەزیرارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندوە، لێدوانەکانی سەرۆکی فڕەنسا لەم کاتەدا کە جیهان چاوەڕێی کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپایە بەمەبەست کراون و جەختیشیکردەوە هەنگاو و سیاسەتەکانی تورکیا لەهەمبەر سنورە ئاوییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست یاسایین و بەردەوامیش دەبین لەو سیاسەتانە.