ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست، ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بەلیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو برگە و ماددانەی ناکۆکیان لەسەرە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێ".

بڕیاربوو سبەی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.