ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٨ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٥٦٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٨٥٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٧٤٩ هەزار و ٣٠ كەس و لەوانە ١٥ هەزار و ٥٣٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٩٥٧ هەزار و ٢٠٠ كەسیان چاكبونەتەوە.