ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵەکانی داعش و لەناوبردنیان هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، بەتایبەتیش لەناوچە کوردستانییەکان.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان و بە ئامادەبوونی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و جەمال ئێمینکی سوپاسالاری پێشمەرگە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەزگا هەواڵگریی و هێزە ئەمنییەکانی راسپارد، بۆ ئەوەی تەواوی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بخەنەگەڕ.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیشی لە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەتایبەتی لەناوچە کوردستانییەکان کردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەم ماوەیەدا جموجۆڵی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکان زیادیکردووە، شارەزایانی سەربازیش هۆکاری سەرەکی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە.