ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه‌، نه‌جله‌ مه‌نقوش له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند، ستایشی پشتیوانی توركیا بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ لیبیا له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، داواشده‌كه‌ن زیاتر هاوكاریان بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست و ئه‌نجامی كۆنفرانسی به‌رلین، به‌تایبه‌ت بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازی و به‌كرگێگیراوه‌كانیان له‌خاكی لیبیا، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی زیاتر پاڵپشتیكردنی سه‌روه‌ری لیبیایه‌".

سه‌ربازانی توركیا له‌ لیبیان وه‌ك به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له‌ لیبیا جێگیركراون

له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو رایگه‌یاند، "سه‌ربازانی توركیا له‌ لیبیان وه‌ك به‌شێك له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك بۆ راهێنان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌یه‌كی پێشوی لیبیادا واژۆكراوه‌ له‌ لیبیا جێگیركراون، جگه‌ له‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌گه‌ڵ لیبیان، له‌گه‌ڵ گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كاندا له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌جه‌نگن".