ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

د. كتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كانی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاری پزیشكی كۆشكی سپی، داوا له‌هیندستان ده‌كات بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی رابگه‌یه‌نێت.

دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوچی به‌ رۆژنامه‌ی "ئیندیان ئیكسپرێس" راگه‌یاندوه‌، گرنگترین شت له‌ ئێستادا دابینكردنی ئۆكسجین و ئامێر و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی خۆپاراستنه‌ له‌ هیندستان بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ر له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت، به‌ڵام شتی دیكه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجام بدرێت، كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی وڵاته‌، ئه‌گه‌ر كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی ئێستا بسه‌پێنرێت، پێویست ناكات بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت، به‌ڵكو ده‌كرێت بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێت.

ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بكرێت ، ده‌توانێت كاریگه‌ری گرنگی هه‌بێت له‌سه‌ر شێواز و خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

وتیشی، "كه‌س حه‌ز به‌ داخستنی وڵاته‌كه‌ی ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بكرێت ، ده‌توانێت كاریگه‌ری گرنگی هه‌بێت له‌سه‌ر شێواز و خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".