ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٥٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٥٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٨٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ٢٢٩ هەزارو ٢٢٨ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢٨ ملیۆن و ٢١١ هەزار و ٨٢٥ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٣٣ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار و ٥٦١ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش ٢٥ ملیۆن و ٩٠٩ هەزار و ٣٩٣ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٩١ هەزار و ٥١٤ کەس بەرزبووەتەوە.