ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕی بۆرسەی جیهانی بەهاکەی زیاتر دابەزی، کە لە خوار ٦٨ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٧ دۆلارو ٤٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٧ دۆلارو ٥٦ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٤ دۆلارو ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلارو ٤٩ سەنت بوو.